Accessibility links

کۆشکی سپی بە فەرمی مارک ئەسپەری وەکو کاندید بۆ وەزیری بەرگری ئەمەریکا دیاریکرد


مارک ئەسپەر

کۆشکی سپی بە فەرمی مارک ئەسپەری وەکو کاندید بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمەریکا دیاریکرد کە لە مانگی ڕابردووەوە بە وەکالەت لەو پۆستەدا کاردەکات.

لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردووەوە دوای دەست لەکارکێشانەوەی جێم ماتیس تا ئێستا هیچ کەسێک بۆ وەزیری بەرگری ئەمەریکا دیارینەکراوە کە ئەمەش درێژترین ماوەیە لە مێژووی وەزارەتەکانی ئەمەریکادا.

پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا وتی ڕۆژی دووشەممە ئەسپەر دەستی لەکارەکەی کێشایەوە وەکو وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت، ئەمەش دوای ئەوەی خۆی کاندید کرد بۆ پۆستی وەزیری بەرگری، دوای ئەوە بەپێی یاسا گەڕایەوە بۆ ئەرکەکەی پێشووی کە وەزیری سوپا بووە.

تاوەکو ئەسپەر دیاریدەکرێت بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمەریکا، وەزیری هێزی دەریایی ڕیچارد سپێنسەر بە وەکالەت لەو پۆستەدا کاردەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG