Accessibility links

سارە ساندەرز: کۆشکی سپی ئامادەیە بۆ کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کۆریای باکووردا


وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز

وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز وتی کۆشکی سپی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە 12 ی مانگی شەشدا.

ساندەرز بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەرۆک پێی وایە ئەو گفتوگۆیانەی کە ئێستا دەکرێن بەباشی بەڕێوەدەچن، هەروەها ئەو کۆبوونەوانەش کە لەم هەفتەیەدا ئەنجامدراون ئاماژە بە باش بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان دەدەن."

وتیشی " بۆ کۆبوونەوەکەی دوانزەی مانگی شەش ئامادە دەبین. بەدڵنیاییەوە ئامادە دەبین بۆ ئەوەی کە ئەگەر لە کاتێکی تریشدا ئەنجام بدرێت لەبەر هەر هۆکارێک، بۆ ئەوەش ئامادە دەبین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG