Accessibility links

کۆشکی سپی تێرۆری باڵێۆزی ڕووسیا مەحکوم دەکات


کۆشکی سپی
کۆشکی سپی

کۆشکی سپی کوژرانی باڵیۆزی ڕووسیا بۆ تورکیا، ئاندرێی کارلۆڤ بە توندی شەرمەزار دەکات، دەڵیت "ئەم هێرشە دزێۆە بۆ سەر شاندای دیپڵۆماتکاران بۆ پەسندکردن نابێت."

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی نێد پرایس دەڵێت حکومەتی ئەمەریکا هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵە و خۆشەویستانی کارلۆف و قوربانێکانی تر دەکات و بۆیان دەپاڕیتەوە.

پرایس دەڵێت: "ئێمە سەرۆخۆشی خۆمان پێشکەشی خەڵکی ڕووسیا و حکومەت دەکەین."

هەروەها پرایس دەڵێت حکومەتی ئەمەریکا بۆ مسۆگەری خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی تێرۆرسم لە هەموو شێوەکانی خۆی دا لە گەڵ ڕووسیا و تورکیا دا بە یەکگرتوویی دەمێنێتەوە.

بە گوێرەی وێنەگرێکی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێس لە نێو ئامادەبووانی نێو بۆنەکەدا، چەند خولەک دوای دەستپێکردنی وتاری کارلۆڤ لە ئانکارای پایتەخت دا، پیاویک لە پشتەوە ڕاهەشت جار تەقە لە کارلۆڤ کرد.

XS
SM
MD
LG