Accessibility links

سەرۆک تڕامپ دەڵێت ئێران لە هەوڵی ناسەقامگیرکردنی هەریم دایە


White House
White House

هێرشەکانی موشەکی ئێران بۆ سەر سەنگەرەکانی ئێسڕایل لە بەرزایەکانی گوڵان وای کرد ئیسڕایل پێنج شەمە ئامانجەکانی ئێران لە سوریا دا بخاتە بەر هێرش.

کۆشکی سپی رۆژی هەینی "کردارەکانی سەرەڕۆیانەی" ئێرانی مەحکوم کرد و "تاوان دەخاتە سەر ئێران" کە کارتێکردنێکی ناسەقامگیرکارانەی لە سەرانسەری خۆرهەلاتی ناوەڕاست دا بڵاودەکاتەوە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی سارا هەکەبی لێدوانێکی دەرکردوە کە ئاماژە بە کردارەکانی ئێران لە سوریا و عەڕەبستانی سعودی دا دەکات. ئەو داوا لە "وڵاتانی بەرپرسیار" دەکات کە گوشار بخەنە سەر ئێران بۆ ئەوەی "ئەو ڕەفتارە مەترسیدارەی بگۆڕێت."

هێرشەکانی موشەکی ئێران بۆ سەر سەنگەرەکانی ئێسڕایل لە بەرزایەکانی گوڵان وای کرد ئیسڕایل پێنج شەمە ئامانجەکانی ئێران لە سوریا دا بخاتە بەر هێرش. عەڕەبستانی سعودی تاوان دەخاتە سەر ئێران کە موشەکان دابین دەکات کە سەرهەڵداوانی حوسی یەمەن شاری ڕێازی بکەنە ئامانج.

تڕامپ هەینی لە گەڵ سەرۆک وەزیری بریتانیا تێرێسا مەی قسەی کرد. کۆشکی سپی گوتی هەر دوو لا هێرشەکانی موشەکیان مەحکوم کرد.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ڕێکەوتنی ناوکی ئێران دووپات کردەوە کە تڕامپ ئەم حەوتوویە لێی هاتە دەر.

گوتە بێژی کۆشکی سپی سارا هەکەبی لە لێدوانەکەدا گوتی، لە دەمێکدا خەڵکی ئێران هەروا قوربانی ئابورییەکی پڕ گرفت بوونە، سپای پاسدارانی شۆڕسی ئیسلامی سەرچاوەکانی خۆیان بۆ پەرەپێدان بە کارتێکردنی ناسەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا بڵاوکردۆتەوە.

ئەو گوتەبێژە لە ئەو لیدوانە دا هەروا جەختی کرد، "سپای پاسداران ئەو حەوتوە موشەکی بە وڵاتیانی ئیسڕایل دا دا، و هۆکارەکانی لە یەمەن موشەکێکی باڵستیکیان بۆ شاری ڕێاز ڕەوانە کرد."

لێدوانی کۆشکی سپی چەند ڕۆژ دوای ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە سەرۆکی ئەمەریکا بە هۆی ئەوەیکە تاران بە ڕەفتاری ناسەقامگیرکارانەی خۆی لە ناوچە و تاقیکردنەوەی موشەکی بالستیکی ڕێکەوتنی ناوی پێ شێل کردوە، لە ڕێکەوتنەکەی ٢٠١٥ هاتە دەر.

ڕەخنەی کۆشکی سپی لە هەوڵەکانی سپای پاسداران، هەروەها دوو ڕۆژ دوای هێرشی موشەکی رۆژی چوارشەمە بۆ سەر ناوچەکانی ژیر دەسەلاتی ئیسڕایل لە بەرزاییەکانی گوڵان و کاردانەوەی ئیسڕایل بەرامبەر بە هێرشی موشەکی بە سەنگەرەکانی ئێران لە سوریا دا روودەدات.

XS
SM
MD
LG