Accessibility links

کۆشکی سپی: کتێبەکەی بۆڵتن زانیاری نهێنی تێدایە بۆیە ناکرێت بڵاوبکرێتەوە


ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن

کۆشکی سپی بە ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتنی ڕاگەیاند ئەو کتێبەی کە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە و لەژێر چاپکردندایە وادیارە " بڕێکی زۆر زانیاری نهێنی تێدایە و ناکرێت بەو شێوەیەی ئێستای بڵاوبکرێتەوە."

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆشکی سپی وتارێکیان ئاڕاستەی پارێزەرەکەی بۆڵتن چاڕڵز کوپەر کرد و تیایدا ئاماژەیان بەوەداوە کتێبەکەی بۆڵتن هەندێک زانیاری " زۆر نهێنی تێدایە و ناکرێت بڵاوبکرێتەوە."

لە وتارەکەدا کە بۆ کوپەری پارێزەری بۆڵتن نێردراوە هاتووە دەڵێت " بەپێی یاسای فیدڕاڵی و ئەو ڕێکەوتنانەی کە بڵاونەکراونەتەوە و بریکاردەرەکەت ( بۆڵتن ) واژۆی کردوون بە مەرجی ئەوەی دەستی بگاتە زانیارییە نهێنییەکان، بەپێی ئەو یاسایە دەبێت زانیارییە نهێنییەکانی ناو ڕەشنووسی کتێبەکە بسڕدرێنەوە ئەگەر نا ئەوا نابێت بڵاوبکرێتەوە یاخود ئاشکرا بکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG