دوابه‌دوای قه‌یرانه‌کانی قرغیزستان و ده‌سه‌ڵات که‌وتنه ده‌ست ئۆپزسیۆنه‌وه که‌مایه‌تیه‌کانی ئه‌و وڵاته به کورده‌کانیشه‌وه ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردن و پێشێلکاری ده‌بنه‌وه.
وه‌کیلی مستۆ سه‌رۆکی پێشوی کۆماری کوردستانی سه‌ربه‌ست له قه‌وقازیا ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی قرغیزستانیه توندڕه‌وه‌کان به‌رامبه‌ر به کورده‌کان و که‌مایه‌تیه‌کانی تریش ده‌یکه‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆکاری ئابوری.
هاوکارمان ده‌خیلی شه‌مۆ ئه‌م وتووێژه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مستۆ دا کردووه، ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 7 خوله‌که.