بەرپرسانی مۆسکۆ دەڵێن بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی ئاوی گەرمەوە لە مۆڵێکی بازرگانیدا لە ڕۆژئاوای مۆسکۆ 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسی دیکە بریندار بوون.
سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ سێرگێی سۆبیانین وتی هەندێک لە بریندارەکان لاشەیان سوتاوە، وتیشی خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانیش لە شوێنی ڕووداوەکە کاردەکەن.
دەزگاکانی هەواڵی ڕووسیا لە زاری لێکۆڵەرانەوە بڵاوییان کردەوە هیچ دزەکردنێکی ئامۆنیا لە شوێنەکەدا نەبووە لە کاتێکدا بۆ ماوەیەک گومانی ئەوە دەکرا ئامۆنیا دزەی کردبێت.
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت لافاو لە سەرانسەری بیناکەدا دروست بووە و هەڵم لە دەرگاکەوە دێتە دەرەوە.
مۆڵەکە بە ڤریمینا گۆدا ‘وەرزەکان’ ناسراوە و لە ساڵی 2007 دا کراوەتەوە و زیاتر لە 150 دوکانی تێدایە.
سۆبیانین وتی " ئێمە یارمەتی پزیشکیی بۆ سەرجەم قوربانییان دابین دەکەین. "
سەرچاوە / ڕۆیتەرز
بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی ئاوی گەرم لە مۆڵێکی مۆسکۆ 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکە برینداربوون
