Accessibility links

ئەیالەتی واشگنتن وەک یەکەم ئەیالەت هەنگاوی یاسایی بەرامبەر بە دەستوری تڕامپ دەگەڕیتە بەر


دادوەری گشتی ئەیالەتی واشنگتن، باب فێرگاسن
دادوەری گشتی ئەیالەتی واشنگتن، باب فێرگاسن

سیاتڵ- بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنیری ئاسۆشێتێدپرێس دادوەری گشتی ئەیالەتی واشنگتن دووشەمە ڕایگەیاند کە بە خەریکە هەنگاوی یاسایی بەرامبەر بە سەرۆک دانۆڵد تڕامپ دەگرێتەوە بەر سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی کۆچبەران لە حەوت ولاتەوە بۆ ئەمەریکا، کە ئەوەش دەبێتە یەکەم ئەیالەت هەنگاوی یاسایی بەرامبەر بە بەڕیوەبەرایەتی تڕامپ سەبارەت بە ڕێبازەکانی ڕابگەیەنێت.

فەرمانی سەرۆک تڕامپ کە ڕاگرتنی تەواوی پرۆگرامی ئەمەریکا سەبارەت بە پەناخوازان دەگرێتەوە وای کرد خۆپێشاندانەکان لە کۆتایی حەوتووە دا پێک بێن، لە نیویاندا لە فڕۆکە خانەی نێونەتەوەیی تاکۆمای سیاتڵیش ٣،٠٠٠ کەس بەشداریان کرد.

دادوەرئ گشتئ ئەیالەتەکە باب فێرگاسن لە ماوەی کۆنفڕانسێکی پەیامنیری دا گوتی: ئەگەر هەنگاوەکە سەرکەوتووبێت کارتێکردنی ئەوە دەبێت کە کرداری نایاسایی سەرانسەری سەرۆک لە ڕووی یاسایی بۆ ئەنجام دان نابێت.

فیرگاسن یەکێک لە ئەو ١٦ دادوەرئ گشتئ ئەیالەتەکانە کە ڕۆژی یەک شەمە لە لێدوانێک دا کرداری کۆچبەری تڕامپ یان بە "نا ئەمەریکی و نایاسایی" زانی.

تڕامپ بەردەوام گوتوویەتی بڕیاری هەڵپەساردنی کۆچبەری بۆ وڵاتیانی حەوت وڵات بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ بە مەبەستی پارێزگاری کردنی وڵات لە بەرامبەر بە توندڕەوانە کە لە هەوڵدان هێرش بۆ سەر خەڵکی ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانی بەرن.

کرداری یاسایی بۆ سەر تڕامپ، و وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی و کاربەدەستانی پلەبڵندی بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ لە دادگای فێدڕاڵی لە سیاتڵ پێشکەش کرا.

فێرگاسن گوتی، سکاڵاکە لە هەوڵ دایە بڕگەکانی سەرەکی بڕیاری سەرۆک بە پێچەوانەی دەستوور ڕابگەیەندرێت. هەروەها ئەیالەتەکە داوا دەکات بەربەستی کاتی لە پێش بە جیگەیاندنی فەرمانەکە دابندرێت.

فێرگاسن گوتی، "ئێمە وڵاتێکین لە سەر بناخەی بڕیاری یاسا. لە کۆتایی ڕۆژدا، یان دەبێت مل کەچی دەستوور بی یان نابیت. و بە دیدی ئێمە، سەرۆک بە گوێرەی دەستور رەفتار ناکات کاتێک ئەو جۆرە کردارەی سەرۆک دیتە گۆڕێ."

لە ئەو کۆنفڕانسەی پەیامنێری دا، فەرمانداری ئەیالەت جەی ئینسلی بەشداری هەبوو.

XS
SM
MD
LG