Accessibility links

تیلەرسن ڕووبەڕووی گفتوگۆیەکی قورس دەبێتەوە لە مۆسکۆ لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزییەکان


سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسن بۆ مۆسکۆ لەم هەفتەیەدا تاقیکردنەوەیەکی زوو دەبێت بۆ توانای بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بۆ قۆستنەوەی ئەو تەوژمەی بەهۆی هێرشەکەی سەر سوریا دروست بوو وە هەروەها جێبەجێکردنی ستراتیژییەکەی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ لە سوریادا

وە تەنانەت پێش فەرمانەکەی هەفتەی پێشووی سەرۆک ترامپ بۆ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکەی سوریا وەکو وەڵامێک بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ئەسەدەوە، سەردانەکەی تیلەرسن بۆ مۆسکۆ بەدڵنیاییەوە بۆ ئەوە بوو کە باس لە کێشە هەستیارەکانی بکەن وەکو دەست تێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی 2016 ی ئەمەریکادا، هەروەها گومانی ئەوەی کە ڕوسیا پێشێلی کردووە لە پەیماننامەی کۆنتڕۆڵکردنی چەکدا، هەروەها بۆ باس کردن لە هاوکاریکردنی نێوان هەردوولا ئەگەر " هاوکاری یەکتر بکەن" لە شەڕی دژ بە داعشدا.

ئێستا تیلەرسن ئەزموونێکی کەمی هەیە لە سیاسەتی دەرەوەدا و ڕووبەڕووی ئەرکێکی قورس بۆتەوە لە ڕووبەروونەوەی ئەمەریکا و روسیادا و داواکردن لە ڤلادیمێر پوتن بۆ پاک کردنەوەی کۆگاکانی چەکی کیمیایی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد و فشار خستنە سەر ئەسەد بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە داهاتووی سوریا.

لەلای خۆشیانەوە کریملین ڕایگەیاند لە سەردانەکەی ئەم هەفتەیەدا تیلەرسن چاوی بە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ناکەوێت کە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ زیادبوونی ئاڵۆزییەکان.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG