Accessibility links

ئەمەریکا ناوی پێنج ئەفسەری حکومەتی سوریا دەهێنێت کە بەرپرسیاری هێرشەکان لە وڵاتدا بوونە


خانووبەرەکانی ڕووخاو لە ئاکامی هێرشەکانی ئاسمانی، گەڕەکی ئەل شەعر، حەلەب، هەینی ١٨ی نوامبری ٢٠١٦ی زاینی
خانووبەرەکانی ڕووخاو لە ئاکامی هێرشەکانی ئاسمانی، گەڕەکی ئەل شەعر، حەلەب، هەینی ١٨ی نوامبری ٢٠١٦ی زاینی

باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان ناوی پێنج فەرماندەی سوریا دێنێت کە گۆیا بەرپرسیاری هێرشەکانی لەشکری بۆ سەر شاران، ناوچەکانی دانیشتوان و خزمەتگوزاریەکانی مەدەنی لە وەتا ساڵی ٢٠١١ن، و دەڵێت "ڕۆژێک ئەو کەسانە بەرپرسیاردەکرێن."

بە گوێرەی ڕۆژنامەی "نیۆیۆڕک تایمز" سەمەنتا پاور دووشەمە بە ئەنجومەنی ئاسایشی گوت کە ئەمەریکا هەروەها دەزانێت ئەشکەنجەدان لە سوریا لە کوێێدا ڕوویدا، و ناوی چوار شاخەی زانیاری نەهێنی لەشکری، شاخەی لێکۆڵینەوەی زانیاری نەهێنی هیزی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی لەشکری ئەلمەزه، و نەخۆشخانەکانی لەشکری تشرین و حەرەستە دەهێنێت.

ئەو خانمە ناوی هەشت فەرماندە و کاربەدەستی بەندیخانە دەهێنێت ئەوانەی لە ئەو بنکانەدا کاریان کرد، و دەڵێت ئەمەریکا "هەوڵی جیدی دەدات بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بە هۆی تاوانەکانی بێزراوی خۆیان بەبەرپرسیاریان بزانێت."

ئەو خانمە جەختی کردەوە کە "بەدکارییەکانی ئەمڕۆ بە باشی لە سەربناخەی بەڵگەن و بیر جیهانی سەردەم درێژخایەنن،" کە ئاماژەی بە ڕێبەری سێربی بۆسنیا سلۆبۆدان میلۆسێڤیج و سەرۆکی پێشووی لێبریا چاڕڵز تایلر کرد، کە هەر دووکیان سەرئەنجام ڕووبەڕووی داد کران.

XS
SM
MD
LG