Accessibility links

دادگا فەرماندەی پێشووی بۆسنە ملادیچی بە کۆمەڵێک تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات


کاردانه‌وه‌ی ژنێکی بوسنیایی کاتێک دادگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان راتکۆ ملادێچ ی له‌ 22ی نوامبر به‌ تاوانبار ناسی

دادگای یوگسلاڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکردەی پێشووی سوپای بۆسنەی سێربی ڕاتکۆ ملادیچی بە تاوانی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبار کرد و ئەو تاوانانەش لە ساڵی 1990 دا لەماوەی جەنگی یوگسلاڤیای پێشوودا ئەنجام دراون.

دادگای یوگسلاڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکردەی پێشووی سوپای بۆسنەی سێربی ڕاتکۆ ملادیچی بە تاوانی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبار کرد و ئەو تاوانانەش لە ساڵی 1990 دا لەماوەی جەنگی یوگسلاڤیای پێشوودا ئەنجام دراون.

دادگاکە ملادیچی بە ئەنجامدانی 10 تاوان لە 11 تاواندا تۆمەتبار کرد، لەو تاوانانەش چەوسانەوە و لەناوبردن و کوشتن و دوورخستنەوە و تیرۆر و هێرشی نایاسایی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی تێدایە. دادگا بڕیاریدا سزای تا هەتایی بەسەردا سەپاند.

دادوەر ئەلفۆنس ئۆری لە کاتی خوێندنەوەی فەرمانی دادگادا وتی " ئەو تاوانانەی ئەنجامدراون دڕندانەترین تاوانن دژ بە مرۆڤایەتی، لەو تاوانانەش کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی تێدایە کە دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دراون."

کۆمەڵکوژی:

دادگا وتی ملادیچ ویستوویەتی موسوڵمانانی بۆسنەی دانیشتوو لە سرێبرینیکا هەموویان لەناو ببات، هەروەها لە ساراجیڤۆش بە تایبەتی سەرپەرشتیاری کەمپینێکی بۆمبارانکردن و کوشتنی کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی تیرۆر و تاوانی کوشتن لەنێو هاوڵاتیاندا.

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە ملادیچ خۆی پابەندکردووە بۆ لەناوبردنی کۆماری بۆسنەی سێربی.

ملادیچ لە هۆڵی دادگادا ئامادەبوو بەڵام لەو کاتەدا کە ئۆری فەرمانەکەی خوێندەوە لەوێ نەبوو، پێنج خوولەکی دراوەتێ تاوەکوو بچێت بۆ دەست شۆرەکە بەڵام 45 خولەکی پێچووە.

کاتێک خوێندنەوەی فەرمانەکە بەردەوام بوو پارێزەرەکەی ملادیچ وتی پەستانی خوێنی ملادیچ زۆر بەرز بۆتەوە و داوای لە دادوەرەکە کرد یان ئەوەتا خوێندنەوەی فەرمانەکە بوەستێنێت یان واز لە خوێندنەوەکە بهێنێت و فەرمانی دادگا ڕابگەیەنرێت.

ئۆری وتی فەرمانەکە دەخوێنرێتەوە وەکوو ئەوەی پلانی بۆ دانراوە، لەو کاتەدا ملادیچ دەستی کرد بە هاوارکردن هەتاوەکوو فەرمانکرا لە هۆڵی دادگاییەکە دووربخرێتەوە.

قەسابی بۆسنە:

دوای فەرمانەکە، سەرۆکی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان زەید ڕەعد ئەل حوسەین پێشوازی لە بڕیاری دادگا کرد و بە ساتی سەرکەوتنی دادپەروەری و نموونەیەک لە دادپەروەریی نێودەوڵەتی ناودێری کرد.

زەید لە بەیاننامەیەکدا وتی " فەرمانەکەی ئەمڕۆ ئاگادارکردنەوەیەک بوو بۆ ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە تاوانانە و ئاگاداری کردنەوە کە ناتوانن لە دادپەروەری ڕابکەن، گرنگ نیە چەند بەهێز و دەسەڵاتدار بن هەر ڕووبەڕووی دادپەروەری دەبنەوە."

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا پشتیوانی لە دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی یوگسلاڤیای پێشوو دەکات و ڕێز لە فەرمانەکانی دەگرێت.

بەرپرسەکە وتی " ئێمە بەردەوام دەبین لە یادکردنەوەی ئەو قوربانیانەی کە تاوانی دڕندەییان بەرامبەر ئەنجامدراوە لە یوگسلاڤیای پێشوودا، هانی وڵاتان و خەڵکانی ئەو ناوچانە دەدەین واز لە گوتاری هەڵخەڵەتاندن بێنن و پێکەوە کار بکەن بۆ دروستکردنی داهاتوویەتی باشتر بۆ هەموو ناوچەکە."

ملادیچ کە بە " قەسابی بۆسنە " ناسراوە دوایین سەرکردەی سوپایە کە ڕووبەڕووی سزای تاوانی جەنگ بۆتەوە لە دادگادا، تاوانەکانیش لە ماوەی جەنگی بۆسنەدا ئەنجامدراوە کە لە ساڵی 1992دەستی پێکردووە و لە ساڵی 1995 کۆتایی پێهاتووە.

بە 11 تۆمەت تۆمەتبار کرا، لەو تۆمەتانەش تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی تێدایە کە سەرکردایەتی کەمپینێکی کوشتن و لەناوبردنی کردووە لە ساراجیڤۆ و کوشتارییەکانی ساڵی 1995 کە زیاتر لە 8000 پیاو و کوڕی موسوڵمانی سارەبرێنیکای تێدا کوژراوە. ئەمەش گەورەترین کۆمەڵکوژییە لە ئەوروپادا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.

دادوەران داوایان لە دادگا کرد ملادیچ بۆ هەموو ژیانی زیندانی بکەن. ساڵی ڕابردوو پارێزەر ئالان تێگەر وتی "هەر شتێک کەمتر لە زیندانی هەتا هەتایی سوکایەتیکردن دەبێت بە قوربانییەکان و ئەو کەسانەی کە لەژیاندا ماون و ئەوانەشی کە مردوون و دژی دادپەروەری دەبێت."

پارێزەرەکەی ملادیچ، دراگان ئیڤیتیچ داوای لە دادگا کرد ملادیچی تەمەن 75 ساڵ لەو تۆمەتانە بێبەری بکەن.

لەکۆتایی جەنگەکەدا لە ساڵی 1995 دا ملادیچ خۆی حەشاردا و لە نادیاریدا لە سێربیا ژیا و لەلایەن خێزان و چەند بەشێکی هێزەکانی ئاسایشەوە پارێزگاری لێدەکرا.

ملادیچ لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی سزای خۆی بۆوە لەسەر تاوانی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی، بەڵام بۆ ماوەی 16 ساڵ خۆی بەدوور گرت لە دادپەروەری. لەکۆتاییدا بەدوایداچوون و لە ماڵی کوڕە مامێکی لە باکووری سێربیا لە ساڵی 2011 دا دەستگیرکرا.

لە مانگی سێی ساڵی 2016 دا سەرکردەی سیاسی بۆسنەی سێربی ڕادۆڤان کارادچیک بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار کرا و سزای 40 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG