Accessibility links

نوێنەرێکی ئەمەریکا: جەنگ دژی ڕێکخراوی داعش بەردەوام دەبێت


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی دژی ڕێکخراوی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا جیم جێفری وتی جەنگ دژی ڕێکخراوی داعش تەواو نەبووە سەرەڕای ئەوەی ڕێکخراوەکە هیچ شوێنێکی بەدەستەوە نەماوە.

جێفری لە لێدوانێکدا وتی ئەمەریکا شوێنی ڕابەری ڕێکخراوی داعش ئەبوبەکر بەغدادی نازانێت.

وتیشی شکستهاتنی ڕێکخراوی داعش لە دەستپێکی ئەم هەفتەیەدا لە کۆتا شوێنیدا لە سوریا ڕۆژێکی مەزن بوو، بەڵام ئاماژەشی بەوەدا شەڕ دژی ڕێکخراوەکە بەردەوام دەبێت و هێزەکانی ئەمەریکا بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە سوریادا دەمێننەوە بەمەبەستی پێشکەشکردنی یارمەتی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG