شه‌ممه سوریا ڕایگه‌یاند له میانه‌ی وتووێژه‌کان له دیمه‌شق، سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د و ڕێبه‌ری کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک' هه‌نگاوی پراکتیک' بۆ خێراکردنی پرۆسه‌ی چاکسازی له‌م وڵاته‌دا که ئه‌وه شه‌ش مانگه حکومه‌ته‌که‌ی ڕوبه‌ڕوی خۆنیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆته‌وه و ده‌ڵڕه‌قانه‌ش خۆنیشاندانه‌کانی سه‌رکوتکردون. به پێ ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، تائێستا زیاتر له 2200 که‌س کوژراوه‌ن، هه‌رچه‌نده لایه‌نی ئۆپۆزسیون ژماره‌ی کوژراوان زیاتریش له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
شایانی باسه به‌م دواییانه ئه‌مه‌ریکا و هێزه‌کانی ڕۆژئاوا داوایان له سه‌رۆک بشار ئه‌سد کرد ده‌ست له کاربکێشیته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان موعته‌به‌ر شێروانی ئه‌م گفت و گۆیه‌ی سازداوه له چالاکوان و کاردار وه‌لید حاجی بنکه له دۆبێ. ڕێزدار حاجی ده‌ڵێت نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی هه‌رچیه‌ک بکات ته‌نیا ده‌توانیت 2 هه‌فته زیاتر درێژه به ته‌مه‌نی ئه‌م ڕژێمه بدات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه خه‌ڵکی زیاتر بکوژرێن. ئه‌و داوا ده‌کات کۆمه‌ڵگای جیهانی مسۆگه‌ری بکات خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و خۆنیشانده‌ران له ده‌ست ڕژێم بپاڕێزرێن.