Accessibility links

سەرکردەی هێزەکانی ناوەندی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەردەبڕێت


جۆزیف ڤۆتێڵ
جۆزیف ڤۆتێڵ

سەرکردەی ناوەندی ناوەندی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانی خۆی بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەربڕی و وتی ڕێکەوتنەکە ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامە ناوەکییەکەی ئێراندا.

جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ وتی " ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بەرپەرچی یەکێک لە هەڕەشە سەرەکیەکانی داوەتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە ڕووبەڕوومان بۆتەوە، دواتر ئەگەر ڕێکەوتنەکە هەڵبوەشێتەوە ئەوا پێویستە لەسەرمان ڕێگەیەکی دیکە بدۆزینەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامە ناوەکییەکەیاندا."

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکادا دانٶلد ترامپ هەڕەشەی کشانەوەی کرد لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و ڕوسیا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەمەریکا و چیندا و وتی دەبێت کۆنگرێس و هاوپەیمانە ئەوروپیەکانی هەوڵبدەن لە ماوەیەکی دیاریکراودا چاکسازی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا بکەن.

ڤۆتێڵ سەرکردەی هێزەکانی ناوەندی ئەمەریکا و بەرپرسی هێزەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیادا بە ئێرانیشەوە. لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکادا ئەم لێدوانانەیدا، ئەمەش لە هەمان ڕۆژدا کە سەرۆک ترامپ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسنی لەسەر کارەکەی لابرد.

جێی ئاماژەیە تیلەرسن لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیسدا هەوڵیان دەدا فشار بخەنە سەر سەرۆک ترامپ تاوەکو پابەند بێت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێرانەوە.

ڤۆتێڵ وتی " پێم وایە هەندێک نیگەرانی دەبێت سەبارەت بەو ڕێگەیەی کە بەنیازین بیگرینە بەر بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم مەترسییە ئەگەر هاتوو مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت لەچوارچێوەی پلانێکی کاری هاوبەشدا. لە ئێستادا پێم وایە لە بەرژەوەندی ئێمەدایە لە ڕێکەوتنەکەدا بمێنینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG