Accessibility links

جەنەڕاڵێکی ئەمەریکی : ڕوسیا ڕۆڵی هەڵگیرساندنی ئاگر و لە هەمان کاتدا ئاگرکوژێنەوە دەگێڕێت لە سوریادا


جۆزێف ڤۆتێڵ

سەرکردەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا وتی ڕوسیا ڕۆڵی تێکدانی سەقامگیری سوریا دەبینێت و هەروەها لە یەک کاتدا ڕۆڵی هەڵگیرساندنی ئاگر و ئاگرکوژێنەوە دەگێڕێت، ئەمەش لەکاتێکدا ئەو ئاگربەستە کورتەی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو هیچ کاریگەریەکی نەبوو لە وەستاندنی شەڕ و هێرشە ئاسمانییەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵات.

جێی ئاماژەیە ڕوسیا و ئەمەریکا پشتگیری لە لایەنی جیاواز دەکەن لە جەنگی سوریادا. مۆسکۆ پشتیوانی لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکات کە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی گەمارۆ داوە.

سەرکردەی سەربازیی ئەمەریکا جەنەڕاڵ جۆزیف ڤۆتێڵ لەمیانەی دانیشتنێکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا وتی " لەلایەنی سەربازیی و سیاسییەوە مۆسکۆ لە هەمان کاتدا ڕۆڵی هەڵگیرساندنی ئاگر و ئاگرکوژێنەوە دەبینێت لەکاتێکدا گرژییەکانی نێوان لایەنەکانی سوریا زیاتر دەکات، دواتر ڕۆڵی دادوەر دەبینێت لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا لە هەوڵیدا بۆ لەناوبردن و بێهێزکردنی هەڵوێستەکانی لایەنەکان بۆ گفتوگۆکردن."

ڤۆتێڵ وتیشی ڕوسیا شکستی هێناوە لەوەی کاریگەری لەسەر سوریای هاوپەیمانی هەبێت و ناچاری بکات واز لەو کارە توندوتیژییانەی بهێنێت.

وتیشی " دەبێت ڕوسیا دان بنێت بەوەدا کە ناتوانێت یاخوود نایەوێت ڕۆڵێک ببینێت لە کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی سوریا. پێم وایە ڕۆڵی ئەوان بۆتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG