Accessibility links

ڤەنزوێلا دەست دەکات بە مانۆڕە سەربازییەکانی لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکە و کۆڵۆمبیا


سەرۆک ئەرکانی سوپای ڤەنزوێلا بڵاوکردنەوەی 150 هەزار سەربازی لەسەر سنووری نێوان ڤەنزوێلا و کۆڵۆمبیا ڕاگەیاند بەمەبەستی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازی کە سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ فەرمانی پێداوە.

سەرکردەی ئەرکە ستراتیژییەکان ئەدمیڕاڵ ڕیمیجیۆ سیبالۆس لە ڤەنزوێلا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هێزە چەکدارە نیشتیمانییە بۆلیڤارییەکان هێزی ئاشتین، ڕێز لە تەواوی هێزە چەکدارەکانی هەسارەکە دەگرین بەڵام لە هیچ کەسێک ناترسین."

هەفتەی ڕابردوو مادورۆ سوپای خستە حاڵەتی ئامادە باشیەوە لەسەر سنووری کۆڵۆمبیا، هەروەها ڕایگەیاند سوپای ڤەنزوێلا لەنێوان 10 ی مانگی نۆوە بۆ 28ی هەمان مانگ مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدات.

مادورۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئیڤان دۆکی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی " سوودوەرگرتن لە کۆمەڵێک تۆمەت کە هیچ بنەمایەکیان نیە بۆ هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا و هەڵگیرساندنی جەنگ لەدژی وڵاتەکەمان."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG