Accessibility links

ڕابەری ئۆپۆزسیۆن لە ڤەنزوێلا: حکومەت هەڕەشە لە ئەڵمانیا دەکات


نوێنەری ئەڵمانیا لە ڤەنزوێلا مارتن کرینەر
نوێنەری ئەڵمانیا لە ڤەنزوێلا مارتن کرینەر

گۆڤاری دەیر شبیگڵی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەدا ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا وتوویەتی دەرکردنی نوێنەری ئەڵمانیا لە کاراکاس هەڕەشەیە بۆ سەر بەرلین.

ڕۆژی چوارشەممە حکومەتی ڤەنزوێلا وتی نوێنەری ئەڵمانیا دانیێڵ کرینەر لە وڵاتەکە دەردەکات بەهۆی دەستوەردانەکانیەوە لە کاروباری وڵاتەکەدا، 48 کاتژمێری داوەتێ تاوەکو وڵاتەکە بەجێ بهێڵێت.

ڕۆژنامەکە لە زاری گوایدۆوە بڵاویکردەوە " ئەم کارە هەڕەشەیە بۆ سەر ئەڵمانیا."

ئەم دەرکردنەش دوای ئەوە هات کرینەر لەگەڵ هەندێک لە دیبلۆماتکارانی دیکەی باڵیۆزخانەکانی دیکەدا لە فڕۆکەخانەی کاراکاس پێشوازییان لە گوایدۆ کرد کاتێک گەڕایەوە بۆ وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG