Accessibility links

کۆڵۆمبیا دەڵێت ڤەنزوێلا بەنیازە موشەکی ئێرانی بکڕێت


سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئیڤان دوک
سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئیڤان دوک

سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئیڤان دوک وتی حکومەتەکەی ڕابەری ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ بەنیازە موشەکی ئێرانی بکڕێت و چەکی ڕوسی و بێلاڕوسی ڕادەستی گروپە چەکدارەکانی کۆڵۆمبیا بکات.

کۆڵۆمبیا دان بە مادورۆدا نانێت وەکو سەرۆکی ڤەنزوێلا و دوک بە دیکتاتۆر ناودێری دەکات. کۆڵۆمبیا لەنێو ئەو وڵاتانەدایە کە ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ بە سەرۆکی ڤەنزوێلا دەزانن.

وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا خۆرخی ئارێزا لە تویتێکدا وتی لێدوانەکانی دوک " خەیاڵن."

دوک وتی " زانیارییمان پێگەیشتووە لە دەزگا هەواڵگرییە نێودەوڵەتیەکانەوە کە باس لەوە دەکەن نیکۆلاس مادورۆی دیکتاتۆر تۆمەتبار کراوە بەوەی هەوڵدەدات هەندێک موشەکی مەودا ناوەند و درێژ لە ئێران بکڕێت."

وتیشی " زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن موشەکەکان هێشتا نەگەیشتوون، بەڵام بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا لەسەر ئەو بابەتە پەیوەندی کراوە بە ئێرانەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG