Accessibility links

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی پاریس ئوتومبێلێک خۆی دەکێشێت بە کۆمەڵێک سەربازدا شەش کەس بریندار دەکات


لە یەکێک لە گەڕەکەکانی پاریس ئوتومبێلێک خۆی دەکێشێت بە کۆمەڵێک سەربازدا و لە ئەنجامدا شەش کەس برینداربوون و بەڕێوبەری شارەوانی دەڵێت هێرشەکە لە ئەنقەست بووە.

پاتریک باڵکانی سەرۆکی شارەوانی لۆڤالوا پێرێ لە پاریس وتی ئوتومبێلێکی بی ئێم دەبلیو لە شەقامێکی تەسکدا وەستاوە و دواتر ڕۆشتووە و خۆی کێشاوە بە کۆمەڵێک سەربازدا دوای ئەوەی سەربازەکان لە شوێنەکەی خۆیان هاتوونەتە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

پۆلیس وتی دووان لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە.

باڵکانی بە تەلەفیزیۆنی بی ئێف ئێمی وت هێرشەکە کارێکی دوژمنانەی خراپ بووە و بێگومان لە ئەنقەستیش بووە.

پۆلیسی پاریسیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری خۆی نوسیوویەتی هێشتا گەڕان بەدوای ئوتومبێلەکەدا بەردەوامە.

شایەنی باسە دوای زنجیرەیەک هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر فەڕەنسا لەماوەی دوو ساڵدا کە بۆتە هۆی کوژرانی 230 کەس، فەڕەنسا لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG