کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکی یو ئێس ئێس مککەین لە ڕۆژهەڵاتی سەنگاپوور بەر کەشتییەکی بازرگانی کەوت.
هێزی دەریایی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کەشتیەکی جەنگی تێکشکێنەری ئەمەریکی بەر کەشتیەکی بازرگانی کەوتووە و لە ئەنجامدا 10 کەس دیارنەماون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت کەشتیە ئەمەریکییەکە زیانی بەرکەوتووە.
هێزی دەریای ئەمەریکا ڕایگەیاند لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆدا هەوڵەکانیان بۆ پشکنین و فریاکەوتن دەستپێکردووە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا دەڵێت کەشتیە جەنگیەکە بەرەو سەنگاپوور ڕۆشتووە لە سەردانێکی ڕۆتینیدا بۆ بەندەرەکە.
سەرچاوە/ VOA