Accessibility links

که‌شتێكی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا تووشی پێکدادانێکی ده‌ریایی ده‌بێت


که‌شتی جه‌نگی یو ئێس ئێس فیتزجێراڵد دوی ڕووداوه‌که‌

7 له چه‌کدارانی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا بێسه‌رو‌شوێنن و ژماره‌یه‌کی تریش بریندارن

هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندوه که‌شتی سه‌ربازی "یو‌ا.ئێس.ئێس فێتز جێراڵد" له‌ پێکدادانێکی زۆر ده‌گمه‌ندا کاتژمێر 2:30 نیوه شه‌و به کاتی خوجێی له 100 کیلۆمه‌تری که‌ناری دورگه‌ی یۆکۆسۆکای ژاپۆن درا به که‌شتیه‌کی بارهه‌ڵگری فلیپینی و له ده‌ره‌نجامیدا 7 له چه‌کدارانی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا بێسه‌رو‌شوێنن و ژماره‌یه‌کی تریش بریندارن.

دوو له بریندارانی که‌شتیه‌که‌ و ئه‌فسه‌رێکی فه‌رمانده‌ به هه‌لیکۆپتێر گوازرانه‌وه نه‌خۆشخانه. ئێشتاش پاسه‌وانی که‌ناری ژاپۆن و هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا به شوێن ئه‌و 7 چه‌کداره ده‌ریاییه بێسه‌روشوێنه‌دا ده‌گه‌رێن.

له ده‌ره‌نجامی ئه‌م پێکدادانه‌دا، شانی ڕاستی فڕۆکه‌هه‌ڵگره‌که‌ی ئه‌مه‌ریکایه‌که‌ زیانی زۆری بینیوه به‌ڵام وه‌ک وته‌بێژی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندوه ئه‌م که‌شتییه توانیویه‌تی خۆی بگه‌ینێته که‌ناره‌کانی دوورگه‌ی یۆکۆسۆکا.

له‌م پێکدانه‌دا، نووکی که‌شتییه بارهه‌ڵگره فلیپینییه‌که زیانی دیوه به‌ڵام هیچ یه‌ک له مه‌له‌وانه‌کانی ئه‌و که‌شتییه بریندار نه‌بوون.

XS
SM
MD
LG