Accessibility links

کەشتیەکی جەنگی ئەمەریکا بە تەنگەی تایواندا تێپەڕ دەبێت


یو ئێس ئێس باری
یو ئێس ئێس باری

ئەمەریکا ڕایگەیاند " لە ئەرکێکی ڕۆتینیدا " کەشتیەکی جەنگی ئەمەریکا یو ئێس ئێس باری بە تەنگەی تایواندا تێپەڕیوە و هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتیان پێشێل نەکردووە. ئەمەش پێدەچێت ببێتەهۆی توڕەبوونی چین کە جەخت لەوە دەکاتەوە تەواوی ڕێڕەوە دەریاییەکە سەر بە وڵاتەکەیەتی.

وتەبێژی کەشتیگەلی حەوتی ئەمەریکا ڕایان مۆمسن وتی کەشتیە جەنگییەکە یو ئێس ئێس باری ئەرکێکی ڕۆتینی لە تەنگەی تایوان ئەنجامداوە و یاسا نێودەوڵەتیەکانیشی پێشێل نەکردووە.

وتیشی " پەڕینەوەی کەشتیەکە بە تەنگەی تایواندا پابەندبوونی ئەمەریکا دەسەلمێنێت لەسەر ئەوەی ناوچەکانی هەردوو زەریای هیندی و ئارام کراوە و ئازاد بن."

لەلای خۆیەوە چین تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی دەزانێت و پێی وایە پەڕینەوەی هەر کەشتیەکی بیانی بە تەنگەکەدا پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG