له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌ی (وۆل ستریت جۆرنال)، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانی باکوری عێراق. به‌ڵام مالیکی ده‌ڵێت ئه‌م پرسه پێوستی به هه‌موارکردنی ده‌ستور هه‌یه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ڵێت، ئه‌م لێدوانه سه‌ره‌تایه‌که بۆ 'خۆ دزینه‌وه‌ی نوری مالیکی له مادده‌ی 140 و سه‌ره‌تایه‌که بۆ فشار خستنه سه‌ر کورد.'
په‌رله‌مانتاری عێراقی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گه‌شته په‌رله‌مان و هه‌موار نه‌کرا، ئه‌وا پێویسته کورد له حکومه‌تی عێراق بکشێته‌وه و ریفراندۆم له شاره‌کانی کوردستانی عێراق ئه‌نجام بدرێت ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان.
بۆ بیستنی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئوسامه جه‌میل، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه وه یان ده‌ستی چه‌پ کلیک بکه.