Accessibility links

ڕوانگە: سیاسه‌تی ده‌ره‌وەی ئەمەریکا له گوتاری ساڵانه‌ی دانۆڵد ترامپ


سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە، ترامپ باسی لە کێشە نێودەوڵەتیـیەکان کرد و گوتی لەم کاتەی هێز و توانایان لە نێو وڵاتەکە بنیاددەنێنەوە لە دەرەوەش ئەمەریکا هێز و پـێگەی خۆی بۆ دەگەڕێتەوە.

دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکەم وتاری ساڵانەی خۆی شەوی سێشەممە لە کۆنگرێس پـێشکەشکرد و تیایدا سەنگی خستە سەر بابەتە ناوخۆیـیەکانی وڵاتەکەبەڵام نزیکەی بیست خولەکیش باسی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا کرد، لەوانە شەڕی دژی داعش و ئێران و ئەفغانستان و کۆریای باکور.

سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە، ترامپ باسی لە کێشە نێودەوڵەتیـیەکان کرد و گوتی لەم کاتەی هێز و توانایان لە نێو وڵاتەکە بنیاددەنێنەوە لە دەرەوەش ئەمەریکا هێز و پـێگەی خۆی بۆ دەگەڕێتەوە و گوتی لە سەرانسەری جیهان ئەمەریکا ڕووبەڕووی ڕژێمە بەدکار و گروپە تێرۆرستیـیەکان دەبێتەوە و هەروەها ڕکابەرانی وەکو چین و ڕووسیا کە بەرامبەر بەرژەوەندی و ئابوری و بەهاکانی ئەمەریکا وەستاون.

گوتیشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسیانە پـێویستە ئەمەریکا بەرگری خۆی بەهێزتربکات. سەرۆکی ئەمەریکا گوتی بۆیە داوا لە کۆنگرێس دەکات تەواوی خەرجیـیەکان بۆ وەزارەتی بەرگری پەسەندبکات.

پاشان ترامپ گوتی ساڵی ڕابردوو بەڵێنی دا کاربکات لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمەریکا بۆ لەناوبردنی داعش لەسەر ڕووی زەوی، وە ئێستاش دوای ساڵێک ئەو هاوپەیمانێتیە توانی نزیکەی 100% ی ئەو ناوچانەی داعش لە عێراق و سوریا و ناوچەی دیکە داگیری کردبوون ڕزگاکران.

سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە ئەو تێرۆستانەی دەسـتگیردەکرێن نابێت چیتر وەکو جاران ئازادبکرێن. گوتی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی کە ڕێبەری داعشە یەکێک بوو لەوانەی لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەستگیرکرابوو بەڵام دواتر ئازادکرا. سەرۆک ترامپ گوتی بۆیە هەر ئەمڕۆ بەر لە وتارەکەی بڕیارێکی واژوکردووە کە تیایدا جێمس ماتس وەزیری بەرگری ڕادەستپێرێت بۆ هێشتنەوەی بەندیخانەی گوانتانامۆ بەی، ئەوەی تایبەتە بەو تێرۆرستانەی لە دەرەوەی ئەمەریکا دەسـتگیردەکرێن.

سەبارەت بە هێزەکانی ئەمەریکا، سەرۆک ترامپ گوتی ئێستا ئەو هێزانە ڕێنمایی نوێـیان بۆ شەڕ هەیە. جەختی لەوەش کرد هێزەکان لەوێ دەمێننەوە و شانبەشانی هێزە ئەفغانیـیەکان شەڕی گروپە تێرۆرستیـیەکان دەکەن و هیچ کاتێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە ڕاناگەیەنن.

لە بارەی ئێرانەوە، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی کاتێک خەڵکی ئێران ڕاپەڕی لە دژی تاوانەکانی دیکتاتۆریەتی گەندەڵ، ئەو بێ دەنگ نەبووە. گوتی ئەمەریکا لە پاڵ خەڵکی ئێران دەبێت لە خەباتیدا لە پـێناو بەدەستهێنانی ئازادی. داواشی لە کۆنگرێس کرد چارەسەری ئەو کەم‌وکوڕیانە بکەن کە لە نێو ڕێکەوتننامەی ناوکی ئێراندا هەیە.

له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان عه‌بدۆڵڵا حیجاب، لێکۆڵه‌ری سیاسی له نۆروێژ و سیامه‌ک حه‌یده‌ری، ڕۆژنامه‌وان له سوئیس، قسه‌کانی دانۆڵد تڕامپ له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌کیدا تاوتۆ ده‌که‌ین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:42 0:00

XS
SM
MD
LG