Accessibility links

رێپێوانی گەوره‌ی دژبه‌رانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی لە بۆستۆن


ئەمرۆ هەزاران چالاکوانی چەپ رێپێوانێکیان لە ناوشاری بۆستۆندا سازکرد وەک بەرهەڵستکاریێک بەرامبەر گردبوونەوەی گرۆپی ڕاستی «کۆبونه‌وه‌ بۆ ئازادی ڕادەربڕین» گله‌م شاره‌. ژمارەی خۆپیشاندەرانی دژبه‌رانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی زیاترە لە گردبوونەوەی راستڕەوەکان کە گوتەبێژە راستڕەوەکانیشی تیادایە.

خۆپیشاندانی ڕاسته‌کان هەر لەمانگی حەوتەوە رێکخراوە لەلایەن گروپێکەوە کە ناوی خۆیان ناوە ئازادی رادەربڕینی بۆستۆن، وەک دەڵێن ئەوان دروستبوون لە هاوپەیمانییەکی پێکهاتوو له‌ ئازادیخوازان و گەشەخوازان و کۆنەپارێزان و سەربەخۆکان.

جۆن مێدلەر که‌ یەکێکە لەرێکخەرانی گروپەکە بە زۆرێک لە میدیاکانی وتووە کە خۆپیشاندانەکەیان لەلایەن نەژادپەرستە سپی پێستەکان و کۆمەڵه‌ و گرووپه‌ نەژادپەرستەکان وه‌ک کی کلۆکس کلانەوە جێی پێشوازی نیە.

مێدلەر بە ئاژانسی NBC لە بۆستۆن راگەیاندوه‌ کە "ئێمە بە تەواوەتی رێکخراوه‌ی KKK و نازییە نوێکان و ئای دی ئیڤرۆپا و ڤانگارد شەرمەزار دەکەیەن و سەرجەم ئەو گروپانەش کە رق و کینەیان هەیە بەرامبەر ئەوانی دیکە، ئێمە هیچ شتێک بەرامبەریان ناکەیەن بەڵام نامانەوێت لێرە بیانبینین"

هاوکات پۆلیس ژمارەی خۆپیشاندانی دژبەر بە 15.000 کەس دەخەمڵێنێت. لەترسی دووبارەبوونەوەی هەر پێکدادانێکی لەوجۆرەی شاری شارڤێڵی ولایەتی ڤێرجینیا، پۆلیس ئامادەکاریی تەواوەتی کردووە بۆ ئەو خۆپیشاندانە.

XS
SM
MD
LG