سێنای ئه‌مه‌ریکا به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژاردنی ڕێكس تیله‌رسن له لایه‌ن دانۆڵد تڕا‌مپ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی په‌سه‌ند کرد و تیله‌رسن له ئه‌مڕۆه به فه‌رمی بوو به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا.
ئاغای تیله‌رسن ته‌مه‌نی ۶۴ ساڵه و تا پێش هه‌ڵبژاردنی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له لایه‌ن تڕامپه‌وه، سه‌رۆکی کۆمپانیای نه‌وتی ئێگزۆن مۆبێڵ بوو و پێوه‌ندیێکی نزیکی له‌گه‌ڵ ولادیمیر پۆتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، هه‌یه.
دێمۆکڕاته‌کان و هه‌ندێك له که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی کۆماری خواز ڕه‌خنه‌یان له هه‌ڵبژاردنی ئاغای تیله‌رسن گرتبوو. مارک ڕۆبیۆ سێناتۆری کۆماری خوازی فلۆریدا له یه‌که‌مین دانیشتنی لێپرسینه‌وه له ئاغای تیله‌رسن به تۆندی ڕه‌خنه‌ی له پێوه‌ندیه‌کانی ئێگزۆن مۆبێڵ و پۆتین له کاتی به‌رپرسیاریه‌تی تیله‌رسن له‌و کۆمپانیا گرت و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی ئێگزۆن مۆبێڵ و ئێرانی له‌و کاته‌ی گه‌مارو ناوه‌کیه‌کان له سه‌ر ئێران بوو به تۆندی شه‌رمه‌زار کرد.
سێناتۆر ڕۆبیۆ هه‌روه‌ها گۆشاری زۆری خسته سه‌ر ڕێكس تیله‌رسن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاماده نه‌بوو به ڕوونی له ڕه‌وشی مافه‌کانی مڕۆڤ له عه‌ربستان سعوودی و فلێپین ڕه‌خنه بگرێت و هه‌روه‌ها پۆتین به تاوانکاری جه‌نگی ناو ببات.
ئه‌ڵبه‌ت سێناتۆر ڕۆبیۆ دواتر وتی له کاندیدا کردنی تیله‌رسن و مافی تڕا‌مپ بۆ ڕێک خستنی ئیداره‌که‌ی پشتگری ده‌کات.
ده‌نگی متمانه‌ی سێنا به ڕێكس تیله‌رسن دوای ئه‌وه هاته ئاراوه که به گۆرانی ده‌ستووری ناوخۆیی کارکردنی سێنا له لایه‌ن کۆماری خوازه‌کانه‌وه ڕێگا له دێمۆکڕاته‌کان گیرا که به جێهێشتنی دانیشتنه‌که‌ی سێنا ده‌نگدان له کار بخه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌ی‌پی، ئاغای تیله‌رسن توانی ۵۶ ده‌نگی ئه‌رێنی سێناتۆره‌کان به ده‌ست بێنێت و له هه‌مان کاتدا ۴۳ سێناتۆری دێمۆکڕات ده‌نگی نه‌رێنیان پێدا.