دانۆڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا به واژۆ کردنی فه‌رمانێکی نوێ، بڕیاری دا دیوار له سه‌ر سنووری ئه‌مه‌ریکا و مه‌کزیکی درووست بکرێت.
سه‌رۆك كۆمار تڕا‌مپ پێشتر له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵێنی کێشانی دیوارێكی له سه‌ر سنووری مه‌کزیک دابوو تا پێش به هاتنی کۆچبه‌رانی نایاسایی به ئه‌مه‌ریکا بگرێت. ترامپ ئه‌وه‌شی وتبوو که ئه‌مه‌ریکا مه‌کزیک ناچار ده‌کات ۱۰۰ له ۱۰۰ی درچووی درووست کردنی ئه‌م دیواره بدات.
به‌ڵام سه‌رۆک کۆماری مه‌کزیک له وڵامدا ڕوونی کردوه‌ته‌وه که ئه‌م وڵاته به هیچ چه‌شنێک خۆی به‌رانبه‌ر به‌م بابه‌ته به‌رپرسیار نازانێت و هیچ پاره‌یه‌ک بو ئه‌م مه‌به‌سته به ئه‌مه‌ریکا نادات.
له به‌رانبه‌ردا دانۆڵد تڕا‌مپ جه‌خد له سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که هه‌ر پاره‌یێک بۆ درووست کردنی دیواره‌که ته‌رخان بکرێت دواتر له لایه‌ن مه‌کزیکه‌وه قه‌ره‌بوه‌کی ده‌درێته‌وه به ئه‌مه‌ریکا.
دانۆڵد تڕا‌مپ له وته‌کانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا دوای واژۆ کردنی ئه‌م فه‌رمانه وتی که کاری درووست کردنی ئه‌م دیواره له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌ست پێده‌کات.
سه‌رۆك كۆمار له وتووێژیک له‌گه‌ڵ کانالی تلویزیونی ئه‌ی‌بی‌سی ئه‌مه‌ریکاش دیسان به‌ڵینی ئه‌وه‌ی داوه که کاری درووست کردنی دیواره‌که چه‌ند مانگی تر ده‌ست پێده‌کات.
ئه‌مه‌ریکا زیاتر له ۳۲۰۰ کیلومه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتی مه‌کزیک هه‌یه و به‌راوه‌رد کراوه درووست کردنی دیوارێکی سنووری نێوان ئه‌م دوو وڵاته نزیک به ۱۴ ملیارد دۆلار خه‌رج هه‌ڵبگرێت.
بانگه‌شه‌ی درووست کردنی ئه‌م دیواره پێشتر ناره‌زایه‌تی زۆری له نێوان دێمۆکڕاته‌کان و لیبێراڵه‌کان لێ که‌وته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به واژوو کردنی فه‌رمانی جێبه‌جێ کاری درووست کردنی دیواره‌که ناره‌زایه‌تیه‌کان به‌رانبه‌ر به‌م سیاسه‌ته دیسان سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.
دانۆڵد تڕا‌مپ پێشتر له بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردندا وتبووی زۆربه‌ی ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی که سنووری ئه‌مه‌ریکا و مه‌کزیک ده‌بڕن، ئه‌وانه‌ن که یا له کاری قاچاق دان و یان ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌که‌نه سه‌ر ژنان.
دانۆڵد تڕا‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریکا ئه‌مرو جگه له واژۆ کردنی فه‌رمانی درووست کردنی دیواری مه‌کزیک، فه‌رمانێکی تریشی ده‌رکرد تا به‌رپرسانی ئه‌و شارانه‌ی که بۆ کۆ کردنه‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر کردنی کۆچبه‌رانی نایاسایی له شاره‌کانی خۆیان هه‌وڵ ناده‌ن، بکه‌ونه ژێر گۆشاری ده‌سه‌ڵاتی فێدێراڵ له ئه‌مه‌ریکا و به‌رپرسیار کرێن.
له کاردانه‌وه به‌م فه‌رمانه نوێیه، شاره‌داری نیۆیۆرک هه‌ڵویستی گرتوه و ده‌ڵێت پشتگری له کۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی ئه‌م شاره ده‌کات.