Accessibility links

۱۸۰ ملیون دۆلار پاره‌ی خانه نشینکردنی ناودێری ترامپ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه


رێکس ته‌یلێرسن که له لایه‌ن دانێلد ترامپه‌وه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ناودێر کراوه بۆ بڕینی هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندیێک له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نه‌وتی ئێگزان موبێل که تا ماوه‌یێک پێش ئێستا سه‌رۆکی بوو، له لایه‌ن ئه‌و کۆمپانیاوه خانه‌نشین ده‌کرێت و بۆ پاداشی خزمه‌تیشی له‌و کۆمپانیا ۱۸۰ ملیون دۆلار وه‌رده‌گرێت.

کۆمپانیای ئێگزان ده‌ڵێت به‌م شێوه‌یه هه‌رچه‌شنه پێوه‌ندیێکی ئێگزان له‌گه‌ڵ ئاغای ته‌یلێرسن ده‌بڕدرێت و ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه دژایه‌تیێکی به‌رژه‌وه‌ندی له‌ناو ده‌چێت. ئه‌م کۆمپانیا بڕیاری دانی دوو ملیون پشک به ئاغای ته‌یلێرسن هه‌لده‌وه‌شێنێته‌وه و ئه‌م بره پووڵه که پاداشی ڕێکس ته‌یلێرسنه ده‌خرێته حیسابێکی بانکی سه‌ربه‌خۆ به ناوی خۆیه‌وه.

ته‌یلێرسن ڕۆژی ۳۱ی مانگی پێشوو کۆمپانیای ئێگزان مۆبیلی جێ هێشت و وازی له کاری ئه‌وێ هێنا. پێشتر هه‌ندێک له چاودێران ئه‌و پرسیاره‌یان هێنا گۆڕێ که ‌ئه‌گه‌ر ئاغای ته‌یلێرسن به‌رژه‌وه‌ندی وه‌ک پشک له کۆمپانیای ئێگزان مابێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له کاتی ده‌سه‌ڵاتداری وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان کۆمپانیاکه‌ی بخاته پێش به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکاوه‌.

ته‌مه‌نی ته‌یلێرسن ۶۴ ساڵه و بۆ ماوه‌ی ۴۰ ساڵ له ئه‌مه‌ریکا، یه‌مه‌ن و ڕووسیا بۆ ئێگزان ئیشی کردوه. ئه‌م کابرایه ۴۰ ساڵ له‌مه‌و پێش وه‌ک مۆهندێسی به‌رهه‌م هێنان له ئێگزان وه‌رگیرا و له کۆتایی‌دا له ساڵی ۲۰۰۶ بوو به به‌رپرسی گشتی ئه‌م کۆمپانیا نه‌وتیه.


XS
SM
MD
LG