Accessibility links

کرملین ده‌ڵێت ڕێگه پێوه‌ندیه‌کانی مسکۆ و واشنتون بڕاوه


به پێی ڕاپۆرتی ڕیانووستی، دێمێتری پسکۆف، وته‌بێژی کرملین ڕایگه‌یاندوه که مسکو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکات که ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو له واشنتون به خێرایی دژایه‌تی خۆی له گه‌ڵ په‌ره سه‌ندنی ڕێکخراوه‌ی ئاتلانتیکی باکوری، ناتو، ڕابگه‌ینێت و ئێستا نزیک به هه‌مو ڕێگاکانی پێوه‌ندی نێوان ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا بڕاوه.

دێمێتری پسکۆف
دێمێتری پسکۆف

ئه‌مه له حالێکدایه که به پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه مسکۆ ده‌یڵێت وڵاتانی ئه‌ندامی ناتو نیگرانن به ده‌ستپێکی ده‌سه‌ڵاتداری دانۆڵد تڕامپ، سه‌رۆک کۆماری نوێ یارمه‌تی دراوی ئه‌مه‌ریکا به ناتو بوه‌ستێنێت.

پێشتر ڕووسیا هۆشداری دابوو که له به‌رانبه‌ر په‌ره سه‌ندنی ناتو کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و هه‌ڵوێست ده‌گرێت. وه‌ک ڕۆیتێرز ده‌نوسێت گرژی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له نزیک کۆتایی هاتنی خولی سه‌رۆک کۆماری ئوباما، به راده‌یێکی زۆر به‌رز بوه‌‌ته‌وه.


جان کێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌یاننامه‌یێکدا وتی ئه‌م ڕاپۆرتانه درووست نیه و پێوه‌ندی و وتووێژی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ڕووسیا له باره‌ی کۆمه‌ڵێک شتی زوره‌وه به‌رده‌وامه و ئه‌و نازانێت مه‌بستی وته‌بێژی کرملین له‌و قسانه چییه.

جان کێربی
جان کێربی

کێربی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌موان ده‌زانن که ئێمه له سه‌ر کۆمه‌ڵێک شتک بیر و ڕای جیاوازمان هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا پێونده‌یه‌کان و وتووێژه‌کانمان نه‌بڕیوه. کێری ده‌ڵێت هه‌ر بۆ وێنه ڕۆژی سێ شه‌ممه جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ سرگئی لاوروف هاوتای ڕووسی خۆی له ڕێگای ته‌له‌یفونه‌وه سه‌باره‌ت به سووریا وتووێژی کردوه.

XS
SM
MD
LG