ئه مه ریکا دەڵێت دوو فەرمانده‌ی پایه بەرزی تۆری قاعیده‌ی له ڕۆژهه‌لاتی ئەفغانستان کردوه‌ته ئامانج.وه‌زاره‌تی به‌رگری له به‌یاننامه‌یەکدا دەڵێت فاڕۆق قەحتانی و به‌لال عەتیبی له وڵایه‌تی کۆنه‌ر ئه‌فغانستان که هاوسنوری پاکستانه کراونه‌ته ئامانج.
پیتر کۆک، وته بێژی پێنتاگون دەڵێت ئه‌وان خه‌ریکی لێکوڵینه‌وه له سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م هێرشه‌ن. کوک هه‌روه‌ها وتی کۆژرانی ئه‌م دوو که‌سه ده‌توانێت زیانێک گه‌وره بدات له قاعیده.
به وتەی ئه‌م به‌رپرسه‌ی پێنتاگون، فاروق قه‌حتانی ئه‌میری قاعیده له باکوری روژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان بوو و به‌رپرسیاره‌تیه‌کەی لای قاعیده دروست کردنی بنکه‌ی ئه‌من بۆ قاعیده له ئه‌فغانستان بوو. به‌لال عه‌تیبیش جگه له هاریکاری قەحتانی بۆ دروست کردنی بنکه‌ی پارێزراو بو قاعیده، سه‌رقالی وه‌رگرتن و په‌روه‌رده‌ی هێز بۆ قاعیده بووه.
پیتر کۆک دەڵێت ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ی قاعیده له ناوه‌ندێکی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی توری قاعیده له ناوچه‌یه‌کی دور له ده‌ست له کونه‌ری ئه‌فغانستان کراونه‌ته ئامانج.
له هه‌مان کاتدا به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا ڕایده‌گه‌ینن که ۵ ئه‌ندامی قاعیده له دوورگه‌ی عه‌ربی له هێرشی ئاسمانی فروکه بی فروکه‌وانه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له ولاتی یه‌مه‌ن کرانه ئامانج و کوژراون.
ناوه‌ندی سه‌ره‌کی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریکا له به‌یاننامه‌یەکدا ڕایده‌گه‌ینێت که ئه‌م هێرشه ۲۱‌ی ئەم مانگه له ناوچه‌ی دوور له ده‌ستی یه‌مه‌ن ئه‌نجام دراوه.
سوپای ئه‌مه‌ریکا هه‌ر له‌م به یاننامه‌دا دەڵێت قاعیده له دورگه‌ی عه‌ره‌بستان مەترسی بو ناوچه‌که و ئه‌مه‌ریکا دروست ده‌کات و ده‌بێت له ناو بچێت و بوونی ئه‌وان له یه‌مه‌ن یه‌ک له سه رچاوه‌کانی ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری یه‌مه‌نن و ئه‌مه‌ریکا بو له ناو بردنی بنکه ئه‌منه‌کانی ئه‌وان، بەردەوام ده‌بێت له پلان دانان بۆ ئه‌م جوره هێرشانه.