Accessibility links

ئەحمەد موحەمەدپوور: دەرکەوتنی سەندێرز و ترامپ ڕەنگدانەوەی قەیرانەکانی سیاسەتی ناوخۆی ئەمریکا و هەروەها گرنگی دان بە دەنگە جیاوازەکانە. 


هەڵبژاردنەکانی سەرەتایی نێو حیزبی لە ئەمریکادا بەردەوامە . هەفتەی داهاتوو خۆپالێوەرانی دوو حیزبی کۆماریخواز و دێموکرات لە ولایه‌تی نیوهەمپشایەر خۆیان دەخەنە بەر دەنگی ئەندامانی حیزبەکانیان. وەک ڕاپرسییەکان دەریدەخەن بێرنی سەندێرز لە کەمپەێنی دێموکراتەکان و لە لایەنی بەرامبەردا دوناڵد ترامپ لە کەمپەینی کۆماریخوازەکان زیاترین ڕای دەنگدەران بە دەست دەهێنن .

لە ولایەتی ئایووا کە یەکەمین هەڵبژاردنی نێوحیزبی لە سەرەتای ئەم هەفتەدا لەوێ بەڕێوه‌چوو هیلاری کلینتون بە جیاوازییەکی زۆر کەمەوە کەوتە پێش سەندێرزوە و لە کەمپەینی کۆماریخوازەکانیشدا تێد کروز زیاترین دەنگی بە دەستهێنا و کەوتە پێش ترامپەوە.

بەرچاو کەوتنی سەندێرز کە وەک سوسیالیست خۆی پێناسە دەکات و ترامپ کە بە ئاشکرا بە دروشمێکی راسیستیەوە کەمپەینی هەڵبژاردنەکەی بەڕێوە دەبات لە سیاسەتی ئەمریکادا بە دیاردێکی دەگمەن لە قەڵەم دەدرێت. هەردوو خۆپالێوەر توانیویانە سەرنجی زۆرێک لە خەڵک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن و ئەمەش هەندێک پرسیاری لە پانتای سیاسەتی ئەمریکدا هێناوەتە ئاراوە.

پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا پشتیوانی و لایەنگەری خەڵک لە سەندێرزی سوسیالیست مانای ئەوەیە کە گۆڕانێکی مێژوویی لە سیاسەتی ئەمریکادا ڕووی داوە؟ لە وڵاتێک کە کۆمۆنیست بوون و سوسیالیست بوون هێشتا وەک نەخۆشینێکی سیاسی چاوی لێدەکرێت چۆن سیاسەتوانێک بە دروشمی سوسیالیستیەوە ئاوا سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت؟

لە هەمان کاتدا لە ئەمریکادا بە هۆی کۆلتوری فرە رەنگی و دەنگی جیاوازەوە دروشمە فاشیستیەکان و راسیسزمی پەیوەندیدار بە ئایین و نەتەوە تا ئێستا هیچ شانسێکی بۆ دەرکەوتن نەبووە بەڵام لە ئێستادا ترامپ بە ئاشکرا دروشمی راسیستی دژی ئایینە جیاوازەکانی هەیە و ڕای هەندێک زۆر لە ئاییندارانی کۆنەپارێزی کریستیەنی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە . ئەمە دەتوانێت هەڵگری چی مانایەکی سیاسی بێت؟

ئەم پرسیارەمان لە وتوویژێک لەگەڵ بەڕێز دوکتور ئەحمەد موحەمەدپوور کۆمەڵناس و ماموستای زانکۆی واندێربێڵد لە ولایەتی تێنێسی ئەمریکا تاوتۆ کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:03 0:00

XS
SM
MD
LG