Accessibility links

ترامپ دەڵێت ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ کیێڤ و مۆسکۆدا کار دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکانی ئۆکرانیا


پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە یەکەم پەیوەندی ڕاستەوخۆ بووە لە نێوانیاندا لەدوای ئەوەی ترامپ بووە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کە ئامانج لە پەیوەندییەکە باشترکردنی پەیوەدنییەکان بووە لەگەڵ کریملیندا کە وا بۆ سێ ساڵ دەچێت کێشەکان بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە.

ترامپ دوای قسەکردنی لەگەڵ پێرۆشێکۆدا لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا وتی " ئێمە لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیا و هەموو لایەنەکاندا کار دەکەین بۆ ئەوەی یارمەتیان بەین ئاشتی بخەینەوە ناو سنوورەکان.

ئۆفیسی پۆرۆشینکۆ ڕایگەیاند "گفتووگۆکەیان لەگەڵ سەرۆک ترامپ هەنگاوێکی باشە بۆ ڕێککەوتن لە دۆنباس و بەدەستهێنانی ئاشتی لەڕێی سیاسی و دیپلۆماتیکییەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG