Accessibility links

ڕێکەوتنێکی نوێ لەنێوان ئەمەریکا و ئیمارات


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند ئەمەریکا ڕێکەوتنێکی نوێی مۆرکردووە سەبارەت بە هاریکاری بەرگری لەگەڵ ئیماراتدا و دەکرێت ڕێبدرێت بە واشنتن هێزی زیاتر بنێرێت بۆ ئیمارات و ئەمەش نوێترین ئاماژەیە لەسەر باشکردنی پەیوەندییەکانیانی نێوان ئەمەریکا و ئیماراتی عەرەبی.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کریستۆفەر شیرۆد وتی ڕێکەوتنەکە جێی ڕێکەوتنێک دەگرێتەوە کە لە ساڵی 1994 دا بەستراوە و ڕێکەوتنە نوێیەکە بۆ ئێستا باشتر گرنگی دەدات بە هاریکارییە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیمارات.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس کە پشتیوانی لە باشترکردنی پەیوەندییەکان دەکات لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زایدی ئەبو زەبیدا لە کۆشکی سپی تاووتوێی ڕێکەوتنەکەیان کرد.

پێنتاگۆن راشیگەیاند ڕێکەوتنەکە لە هەشتی ئەم مانگەدا مۆرکراوە بەڵام لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا ئاشکرا کراوە.

ماتیس لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕێکەوتنەکە قۆناغێکی نوێیە لەنێوانماندا و ڕەنگدانەوەی هاوکارییە قووڵ و بەردەوامییەکەی نێوانمانە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG