Accessibility links

کۆشکی سپی: پلانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ باج یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆمپانیا ئەمەریکیەکان


کۆشکی سپی دەڵێت پلانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ چاکسازی لە باجدا پلانێکی باش دەبێت و هۆکارێک دەدات بە کۆمپانیاکان هەتاکوهەلی کار بهێڵنەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا و هەروەها هۆکارێک دەبێت بۆ گەشەپێدانی باری دارایی ئەمەریکا.

وتەبێژی کۆشکی سپی شان سپایسەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئامانجی پلانەکەی سەرۆک ترامپ کەمکردنەوەی باج دەبێت لەسەر چینی ناوەندی هاوڵاتیانی ئەمەریکی، وتیشی ووردەکاری زیاتر دەدەن لەسەر پلانەکە کاتێک کە لە هەفتەکانی داهاتوودا پلانەکە بلاودەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG