Accessibility links

تیلەرسن : تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور " نیگەرانکەر و ڕووخێنەرە"


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی فشاری سیاسی و دارایی بەردەوام دەبێت لەسەر کۆریای باکوور بەهۆی بەردەوامبوونی لە تاقیکردنەوە موشەکییەکانی، تیلەرسن وتیشی " بەردەوامبوونی تاقیکردنەوەکان شتێکی نیگەرانکەر و ڕووخێنەرە و داوا دەکەین واز لەو کارە بێنن."

شایەنی باسە کۆریای باکوور بەردەوامە لە تاقیکردنەوە موشەکییەکانی و ڕۆژی یەکشەممە موشەکێکی بالیستیکی تری تاقیکردەوە و ئەوەش بەهەمان شێوە کاردانەوەی لێکەوتەوە لەلایەن ئەمەریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆنیشەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG