Accessibility links

سەرۆک ترامپ : کۆریای باکوور کێشەیە و چارەسەر دەکرێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی " کۆریای باکوور کێشەیە و چارەسەر دەکرێت" ئەمەش لە چوارچێوەی ئەوەدایە کە پێشبینی دەکرێت پیۆنگیانگ شەشەم تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام بدات

لە وەڵامێکدا سەبارەت بەو پەیامەی دەیەوێت بیگەیەنێت بە پیۆنگیانگسەرۆک ترامپ وتی " کۆریای باکوور کێشەیە و کێشەش چارەسەر دەکرێت."

سەرۆک ترامپ بەردەوام بوو لە لێدوانەکانی و وتی پێم وایە سەرۆکی چین شی جینگ پینگ ئەوپەڕی هەوڵ خۆی دەدات بۆ هاوکاریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو کێشەیەدا و ئاماژەشی بەوەدا کە کاتێکی زۆری بەسەر بردووە لەگەڵ سەرۆکی چیندا لە فلۆریدا.

سەرۆک ترامپ وتی " ئێستا بەڕاستی ڕێز لە سەرۆک شی دەگرم، ئەو کەسێکی زۆر نمونەییە و پێم وایە ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG