Accessibility links

لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ پوتن، سەرۆک ترامپ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی سەردەمی ئۆباما بە هەڵە دەزانێت


لە یەکەم پەیوەندی تەلەفونیدا وەکوو سەرۆک لەگەڵ ڤلادیمیر پوتندا، سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕێککەوتننامەیەکی ئەتۆمی سەردەمی ئۆباما بە هەڵە دەزانێت و دەڵێت کە ڕێکەوتنێکی خراپە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان. ئەمەش بەپێی دوو کارگێڕی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کارگێڕێکی پێشووی وڵاتەکە کە ئاگایان لە پەیوەندییەکە بووە.

سەرچاوەکان دەڵێن کاتێک پوتن باسی لە ئەگەری درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکەی 2010ی کردووە کە بە " دەستپێکێکی تازە" ناسراوە، سەرۆک ترامپ وەستاوە لە قسەکردن و بەتایبەتی قسەی لەگەڵ هاوکارەکانی کردووە تا بزانێت ئەو ڕێککەوتنە چی بووە.

دواتر سەرۆک ترامپ بە پوتن دەڵێت ئەو ڕێککەوتنە یەکێکە لە ڕێککەوتنە خراپەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما کە کردوویانە، هەروەها دەڵێت "دەستپێکێکی تازە" بۆ ڕوسیا باش بووە نەک بۆ ئەمەریکا.

وتەبێژی کۆشکی سپی شان سپایسەر کاتێک کە پرسیاری لێکرا دەربارەی دەرئەنجامی پەیوەندییە تەلەفونییەکە، لە وەڵامدا وتی" پەیوەندییە تەلەفونیەکەی سەرۆک ترامپ و سەرۆک پوتن پەیوەندییەکی تایبەتی بووە و تایبەت بە خۆیان بووە، منیش هەر وا دەیهێڵمەوە".

ڕێککەوتننامەی " دەستپێکێکی نوێ" ڕێگە بە هەردوو وڵات دەدات هەتاکوو مانگی دووی 2018ستراتیژی بڵاوکردنەوەی تۆپە ئەتۆمییەکانیان کەم بکەنەوە بۆ کەمتر لە 1550 کە ئەمەش کەمترین ڕێژەیە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا.

XS
SM
MD
LG