Accessibility links

جان کێڵی پێشبینی دەکات دیواری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک لە دوو ساڵی داهاتوو دروستکردنی دەستپێبکات


جان کێڵی وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا بە پانێڵی کۆنگرێسی وت پێشبینی دەکات دیوارەکەی سەر سنووری نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و مەکسیک لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا دەستبکرێت بەدروستکردنی.

کێڵی وتیشی دیوارەکە جۆرێک لە "بەربەست" دەبێت و لە هەندێک شوێنیدا پەرژینی دەبێت و ڕەنگە هەموو سنوورەکەش نەگرێتەوە.

سەرۆک ترامپ لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی دا دیوارێک دروست بکات لەسەر سنووری وڵاتەکەی و مەکسیک بۆ ئەوەی کۆچکردنی نایاسایی بوەستێنێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG