Accessibility links

‌ په‌روێز ڕه‌حیم: من پێم وایه ئه‌وانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌یڵێن ته‌نیا هه‌ڕه‌شه و گۆڕه‌شه نیه و ده‌توانڕت ببێت به کرده‌وه‌ش

  • شاهێد عەلەوی

په‌رویز ڕه‌حیم

مایکڵ فڵێن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌یاننامه‌یه‌ک دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌و گه‌مارۆ نوێیانه‌ بۆ سه‌ر چه‌ند به‌رپرس و دام و ده‌زگای حکومه‌تی ئێران له‌ درێژه‌ی خستنه‌ ژێر چاودێری وردی ئێران و کاردانه‌وه‌یه‌که‌ به‌ هه‌ڵس و که‌وتی تێکدرانه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌که.

له‌ به‌رامبه‌ردا، به‌رپرسانی ئێڕانی ده‌ڵێن تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی باڵستیک مافی ئێرانه‌ و هیچ بڕیارێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی نه‌خستۆته‌ ژێر پێ، و ئێران ئاماده‌ی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیه‌تی. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێڕانیش ده‌ڵێت ئێمه‌ هێرش ناکه‌ینه‌ سه‌ر هیچ لایه‌نێک و ته‌نیا بۆ به‌رگری له‌ خۆمان چالاکیمان هه‌یه‌ و پشت به‌ خه‌ڵکی خۆمان ده‌به‌ستین.

تڕامپیش له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌باره‌ت به‌ ئێران چه‌ند تویتی نووسیوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئێران کردووه‌ و ده‌ڵێت ئێڕان ڕێزی له‌ نه‌رم و نیانی سه‌رۆک ئۆباما نه‌گرت و به‌ڵام ده‌بێ بزانن که‌ ئه‌من وانیم. له‌ به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری پێشووی سپای پاسداران موحسن ڕه‌فیق دووست ده‌ڵێت ئێمه‌ له‌ بواری سه‌ربازیشه‌وه‌ ئاماده‌ی به‌ره‌نگاری ئێرانین.

ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ببێت به‌ کرده‌وه‌ و شه‌ڕ وپێکدادانی لێبکه‌وێته‌وه‌؟ وڵاتانی ناوچه‌ چۆن ده‌توانن کاریگه‌رییان له‌ سه‌ر ئه‌هوه‌ن کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌ یان توندترکردنی ناکۆکێکه‌یان بێت؟

بۆ باس له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، له‌ گه‌ڵ په‌رویز ڕه‌حیم، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له‌ زانکۆی سه‌لاح ئه‌دین وتووێژمان کردووه‌.

XS
SM
MD
LG