مایکڵ فڵێن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌کی مانگی دوو له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانی کۆشکی سپی‌دا وتی چالاکیه‌کانی تاران مه‌ترسی بۆ ئه‌مه‌ریکا، دۆستان و هاوپه‌یمانانی له‌و ناوچه‌که درووست ده‌کات.
مایکڵ فڵێن به ڕۆژنامه‌وانانی ئاماده بوو له کۆشکی سپی وت که تاقیکردنه‌وه‌ی مووشه‌کی ئێران بڕیارنامه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کانی خستوه‌ته ژێر پێ و ئێمه له ئه‌مڕووه به فه‌رمی به ئێران هۆشدار ده‌ده‌ین.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دانۆڵد تڕا‌مپ له‌م باره‌یه‌وه وتی: «ئیداره‌ی ئۆباما له نیشان دانی کاردانه‌وه‌ی پێویست به هه‌ڵس وکه‌وته خراپه‌کانی ئێران سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه و هه‌ر بۆیه‌ش ئێران ئێستا ئاوا یاخی بوه. له ئه‌مڕووه ئێمه به فه‌رمی هۆشدار به ئێران ده‌ده‌ین.»
فڵێن هه‌وره‌ها وتی: «ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی ئێران له وانه تاقیکردنه‌وه‌ی مووشه‌کێکی باڵستیک و هێرشی هێزه‌کانی حووسی بۆ سه‌ر که‌شتییه‌کی سعوودی پشت ڕاستی ده‌کاته‌وه که ئێران به‌رده‌وامه له تێکده‌ری له ناوچه‌که.»
حوسین دهقان، وه‌زیری به‌رگری ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجام دانی تاقیکردنه‌وه‌ی مووشه‌کی له لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ی پشت ڕاست کرده‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌شی وت که: «تاقیه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م دوایه له درێژه‌ی به‌رنامه‌کانمان بوه و ڕێگا ناده‌ین هیچ بیانییه‌ک له کارووباری به‌رگری ئێمه‌دا ده‌ست تێوره‌دان بکات.»
تاقیکردنه‌وه‌ی مووشه‌کی ئێران له حه‌وته‌ی ڕابردوودا، بوه هۆی ڕه‌خنه گرتن و نیگه‌رانی هه‌ندێک له وڵاتانی جیهان له ئێران و له وانه ئه‌مه‌ریکا، ئێسرائیل، فه‌رانسه و یه‌کیه‌تی ئورووپا. له به‌رانبه‌ردا، ڕووسیا هه‌ڵوێستێکی جیاوازی گرتوه و ده‌ڵێت ئه‌م تاقیکردنه‌وه بڕیارنامه‌کانی ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایشی ژێر پێ نه‌خستوه.
کۆماری ئێسلامی ئێرانیش ده‌ڵێت که تاقیکردنه‌وه‌که‌ی هیچ پێوه‌ندی به ژێرپێنانی بڕیارنامه‌ی ژماره ۲۲۳۱ی ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایش نیه. به پیی ئه‌م بڕیارنامه ئێران نا‌توانیت بۆ ماوه‌ی ۸ ساڵ له سه‌ر په‌ره پێدان و پێش خستنی مووشه‌ک گه‌لی بالستیک كار بكات که ده‌توانن کڵاوه‌ی ناوه‌کی هه‌ڵبگرن.