وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به ئازادی ئاین له جیهاندا ئاماژه به ئه‌و ده‌دات که ئێران، چین، کوریای باکوور و سعودیا له ئه‌و وڵاتانه‌ن که به شێوازێکی به‌رچاو گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر که‌مایه‌تیه ئاینییه‌کان و مافی ئازادی ئاین پێشێل ده‌که‌ن.
ڕێکس تێڵرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی که بۆ پێشکه‌ش کردنی ئه‌م ڕاپۆرته پێکهاتبوو وتی: "داعش به‌ڕوونی به‌رپرسیاری ژێنۆسایدی ئێزدییه‌کان، مه‌سیحی یه‌کان و شیعه‌کان له ئه‌و ناوچانه دایه کۆنتڕۆڵیان ده‌کات یان کۆنتڕۆڵی کردوون. هه‌روه‌ها داعش به‌رپرسیاری تاوانه‌کان له دژی مرۆڤایه‌تی و پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌یه، له هه‌ندێک نموونه بۆ سه‌ر سونییه‌کان، کورده‌کان و که‌مینه‌کانی تریش."
به گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌و سته‌مکارییانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجام دراون گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ ئازادی ئاینه. له‌م ڕاپۆرته هه‌روه‌ها به جیدی داوا له ولاتانی وه‌ک عه‌ڕه‌بستانی سعودی، که هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکیه، ئازادی ئاینی زیاتر بۆ هه‌موو وڵاتیان دابین بکه‌ن.
تێڵرسن وتی سته‌مکاری و مۆدارانه‌کردنی له باری ئاینیه‌وه له جیهان زۆر به‌ربڵاوه و 80 له سه‌دی دانیشتوانی جیهان یان له ژێر به‌ربه‌سته‌کانی ئاینی ده‌ژین یان له له ژێر دۆژمنایه‌تێک دان که ئازادی ئاینی ئه‌وان سنووردار ده‌کات.
له ئه‌م ڕاپۆرته دا سه‌باره‌ت به ئێران گوتراوه: " حکومه‌تی ئێران له یه‌کساڵی ڕابردوودا به‌ردوام بووه له ئازار و سه‌رکوت و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی به‌هاییه‌کان، مه‌سیحییه‌کان، یارسانه‌کان و سونییه‌کان و ڕێگه‌ی گرتووه له ئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌کان بۆ ئاینی خۆیان بانگه‌شه بکه‌ن. له ئێران هه‌روا به بیانووی یاساکانی ناڕوونی پشت کردن له ئایین که‌سان به‌ره‌و مه‌رگ ده‌نێرێت."
له ئه‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها گوتراوه ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ساڵی ڕابردووی زاینی‌دا لانی که‌م 20 هاووڵاتی کوردی به تاوانی دژایه‌تی له گه‌ڵ ئیسلام له سێداره داوه و هه‌روه‌ها هه‌ر له ئه‌و ماوه‌یه‌دا 150 سونی، 26 مه‌سیحی، 17 سوفی و 10 یارسانیش به هۆی ئاینیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراون.
هه‌روه‌ها تێلرسن له قسه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له تورکیا، به‌حره‌ین، سودان، پاکستان و چین گرت و وتی: "ده‌یان که‌س له ئه‌ندامانی په‌یره‌وی بودا له به‌ندیخانه‌دا مردوون. ئه‌و ڕێبازانه‌ی که به‌ربه‌ست ده‌خاته پێش ئازادی ده‌برینی ئاینی موسولمانه‌کانی یوغور و بوداکانی تێبه‌ت یان په‌یره‌وکردنیان زیاتر بووه."
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا بۆ باس له سه‌ر ئه‌م ڕاپۆرته میوانداری به‌ڕێزان: موختار هوشمه‌ند پسپۆڕی توند ئاژۆی ئاینی و عه‌لی فه‌ریدی، رۆژنامه‌وان هه‌ر دوو لا دانیشتوی ئاڵمان ده‌که‌ین.