وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جان کێڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند پۆلیسی کۆچبەران لەم دواییانە زیاتر لە 680 کەسیان دەستگیرکردووە و 75% ی ئەو کەسانە تاوانبارن.
جان کێڵی وتیشی ئەو تاوانانەی کۆچبەرانی نایاسایی ئەنجامیانداون تاوانی جیا جیان، هەر لە تاوانی کوشتنەوە تیایەتی هەتاکو تاوانی لێخوڕینی ئوتومبێل لەژێر کاریگەری کحولدا.
سەرۆک ترامپ لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی دا لە نێوان دوو بۆ سێ ملیۆن کۆچبەری نایاسایی، ئەوانەی تاوانیا ئەنجامداوە لە وڵاتەکە دەربکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز