دادوه‌رێکی دادگای فێدراڵی لۆس‌ئانجلێس بڕیارێکی تایبه‌تی ده‌رکرد و ئه‌مر ده‌کات به به‌رپرسانی حکوومه‌ت له ئه‌مه‌ریکا كه نابێت یاسا و ڕووڵه نوێیه‌کانی فه‌رمانی دانۆڵد تڕا‌مپ بۆ کۆچبه‌ران جێبه‌جێ به‌که‌ن.
دادوه‌ر ئاندره بیرووت سێ شه‌ممه ئه‌م بڕیاره‌ی دوای سکاڵای ۲۸ که‌س له‌م دادگاه ده‌ر کرد که له دایک بووی وڵاتی یه‌مه‌نن. ئه‌م ۲۸ که‌سه هاووڵاتی ئه‌مه‌ریکان و بنه‌ماڵه‌که‌یان ئه‌گه‌رچی ٰڤیزای کۆچبه‌ریان بۆ ئه‌مه‌ریکا گرتوه به‌ڵام دوای فه‌رمانی تڕا‌مپ ڕێگایان لێ گیراوه بێنه ئه‌مه‌ریکا.
له هه‌مان کاتدا دادوه‌ر بیرووت ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره ئه‌گه‌رچی به قازانجی ئه‌م ۲۸ که‌سه ده‌رکراوه به‌ڵام هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که ٰڤیزای کۆچبه‌ریان بۆ ئه‌مه‌ریکا وه‌رگرتوه.
به‌ڵام وه‌ک ڕۆژنامه‌ی لۆس ئانجلێیس تایمز ڕاپۆرتی کردوه بڕیاری دادوه‌ر بیرووت به په‌نابه‌ران و یان ئه‌و که‌سانه‌ی که ٰڤیزای گه‌شتیاری و یان هه‌ر چه‌شنه ٰڤیزایێکی تری غه‌یری کۆچبه‌ریان هه‌یه هیچ ئاماژه‌یێک نادات.
پێشتر و له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژماره‌یێکی تر له دادگاکانی ئه‌مه‌ریکا به‌شگه‌لێکی تر له فه‌رمانی کۆچبه‌ری تڕامپیان ڕاوه‌ستانبوو. له وانه بڕیاری دادوه‌رێکی فێدراڵ له نیۆیۆرک که بڕیاری دا هه‌ناردنه‌وه یان ده‌رکردنی ئه‌و كسانه‌ی به ٰڤیزا گه‌شتبوونه فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت ڕابوه‌ستێت و ڕێگه بدرێت ئه‌م که‌سانه بێنه نێو ئه‌مه‌ریکا.