ڕۆژی فه‌رمی ده‌نگدان له ئه‌مه‌ریکا ٨ مانگی١١یە. به‌ڵام به پێی یاسای هه‌ندێک له ولایه‌ته‌کان، ده‌نگده‌ران ده‌توانن پێش وه‌خت له ڕێگای نامه و یان خۆد ڕۆشتن بۆ ناوه‌نده تایبه‌ته‌کان ده‌نگ بده‌ن. ده‌ره‌نجامی ئه‌م ده‌نگدانه پێش وه‌خته تا ئێستا نیشانی ده‌دات که هێلەری کلینتۆن کاندیدای حێزبی دێمۆکرات له هه‌ندێک لەو ولایهتانە پێش ترامپ که‌وتوه.
به پێی نوێترین ڕاپورتی سیانان تا ئێستا زیاتر له ۷ ملیون و ۳۰۰ هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگیان داوه و لە ڕووی ئه‌وه‌وە کە له هەندێک لەو ولایه‌تانه کە ده‌نگدانی پێش وه‌ختیان هه‌یه، دەنگدەران به ناوی ئه‌و پارته‌ی که لایه‌نگری دەکەن خۆیان بۆ ده‌نگ دان ناونوس ده‌که‌ن، ده‌ردەکەوێت کە له ولایه‌ته‌کانی کارۆلینای باکوری، ئاریزۆنا و نوادا کاندیدای حێزبی دێمۆکرات له بەراوهرد له‌گه‌ڵ کاتی هاوشێوه له ده‌نگدانه‌که‌ی ساڵی ۲۰۱۲ سه‌رکه‌وتوتره. به‌ڵام له ئایووا کاندیدای کۆماری خوازه‌کان له به‌راوره‌د لەگه‌ڵ ساڵی ۲۰۱۲ سەرکەوتوتر بوه.
له هه‌مان کاتدا، هێلەری کلینتۆن له درێژایی که‌مپه‌ینه‌که‌ی خۆیدا له فلۆریدا په‌رژایه سه‌ر به‌رنامه‌کانی بۆ داهاتووی ئەمه‌ریکا و جه‌ختی کردوه لە سه‌ر پشتگری ڕشتی خۆی له بنه‌ماڵه‌کان، دابین کردنی بەرانبهری له داهاتی ژنان و پیاوان، ئاسانکاری له بواری دابین کردنی خه‌رجی زانکۆ و خوێندن. هێلەری کلینتۆن هەروه‌ها دووپاتی کردەوه که ترامپ بۆ به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رۆک کۆماری نابێت چون ته‌نانه‌ت نازانێت سوێند خواردن لە ده‌ستپێکی خۆلی سه‌رۆک کۆماری هه‌گری چ مانایێکه.
ترامپیش له بەرانبهردا دیسان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمه‌ریکا له سوریا رخنەی گرت و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کردوە که پلانی هێلەری کلینتۆن بۆ سوریا جیهان تۆشی شه‌ری جیهان سێهه‌م ده‌کات.
هه‌ر ئه‌م بانگه‌شه تۆندانه بوەته هۆی ئه‌وه‌ی که وه‌ک هافینگتۆن پۆست ڕاپۆرتی ده‌کات به وته‌ی ئەنجۆمهنی دوکتورانی ده‌رون ناسی ئه‌مه‌ریکا، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵی سه‌رۆک کۆماری بوه‌ته هۆی ئه‌وه کۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریکا توشی دڵە ڕاوکەو و گۆشاری دەرونی بیت.
هافینگتون پوست له زاری ئه‌نجومه‌نی ده‌رون ناسانی ئه‌مه‌ریکاوه دەڵێت که ۵۲ له ١٠٠ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان توشی دڵە ڕاوکەوە بن که ده‌رنجامی قرم‌و قاڵهکانی هه‌لبژاردنه.