Accessibility links

ئەمەریکا داوای ناوچەیەکی داماڵینی سەربازی دەکات لە دەوروبەری وێستگەی ناوەکی ئۆکرانیا


وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا، ئۆکرانیا
وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا، ئۆکرانیا

کۆشکی سپی دەڵێت ڕووسیا دەبێت ڕازی ببێت بە دامەزراندنی ناوچەیەکی داماڵینی سەربازی لە دەوروبەری وێستگەی ناوەکی ئۆکرانیادا کە لە ئێستادا بووەتە بەرەیەکی پێشەوەی مەترسیداری جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن کیربی بە ڕۆژنامەنووسانی گوت بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک بایدن پاڵپشتی لە سەردانەکەی تیمەکەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەکات بۆ وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا لەسەر ڕووباری دنیپرۆ لە باشووری ناوەڕاستی ئۆکرانیا.

کیربی گوتی داخستنی وێستگەکە بەشێوەیەک کە کۆنتڕۆڵ بکرێت پارێزراوترین بژاردە دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG