Accessibility links

دوای کوژرانی ئابی، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بەشێک لە گەشتەکەی بۆ ژاپۆن هەڵدەوەشێنێتەوە


وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین

بەرپرسێکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێت وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین سەردانەکەی بۆ بەندەری یۆکۆهامای چین هەڵوەشاندۆتەوە، ئەوەش وەکو ڕێزێک دوای کوژرانی سەرۆک وەزیری پێشووی ژاپۆن شینزۆ ئابی.

ڕۆژی هەینی سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی لەکاتێکدا لە سووچێکی شەقامێکی شاری نارای ڕۆژئاوای ژاپۆندا وتاری پێشکەش دەکرد، بە فیشەک کوژرا.

بڕیاربوو یەڵین ڕۆژی سێشەممە سەردانی بەندەری یۆکۆهامای ژاپۆن بکات و بەشداری گفتوگۆیەک بکات لەگەڵ خاوەنکارەکاندا دواتر سەردانی دامەزراوەکان بکات و وتارێک پێشکەش بکات.

بەرپرسەکەی خەزێنەی ئەمەریکا وتی یەڵین لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ژاپۆن ئامادەی کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان دەبێت. بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ وەزیری دارایی ژاپۆن سوزوکی شونیچیدا کۆببێتەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێت یەڵین لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باشوور و وڵاتانی دیکەی کۆمەڵەی بیستدا کۆدەبێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە یەڵین لەمیانەی گەشتەکەیدا بۆ ئاسیا هەوڵ دەدات پشتیوانی لە دابەزاندنی نرخی نەوتی ڕووسیا بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG