Accessibility links

ئەمەریکا خەرجی یارمەتییە خۆراکییەکان بۆ فەڵەستینیەکان لە ئێستادا دابین ناکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەمەریکا خەرجی یارمەتییە خۆراکییەکان کە دەگاتە بڕی 45ملیۆن دۆلار بۆ فەڵەستینییەکان دابین ناکات کە مانگی ڕابردوو بەڵێنیدابوو بیداتە فەڵەستینییەکان.

ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی واشنتن بڕی 65 ملیۆن دۆلار هاوکاری ڕادەگرێت کە بڕیار وابوو بدرێت بە دەزگای ئۆنروای نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە پەنابەرانی فەڵەستینی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت ڕەتی کردەوە ڕاگرتنی ئەو بڕە پارەیە بۆ سزادانی فەڵەستینییەکان بێت کە دوای بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە قودس بەتوندی ڕەخنەیان لە ئەمەریکا گرت.

لە نامەیەکدا لە 15ی مانگی دوانزە بۆ بەڕێوبەری گشتی دەزگای ئۆنروا، چاودێری دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئێرێک هەمبری بەڵێنیدا بوو 45 ملیۆن دۆلار بداتە ڕێخکراوەکە وەکو یارمەتیەکە بۆ بەشی ڕۆژئاوا و غەززە.

لە نامەکەدا دەڵێت " ئەمەریکا بەنیازە لە سەرەتای ساڵی 2018 دا ئەم بڕە پارەیە بداتە ئۆنروا، وتارێکی دیکەش دەدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەم یارمەتییە لە سەرەتا یاخوود کۆتایی مانگی یەکی 2018 دا بگەیەنرێت."

ناورێت وتی " لە ئێستادا ئەو بڕە پارەیە نادەین بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە، دەمەوێت ڕوونی بکەمەوە، ئەوە مانای ئەوە نیە لە داهاتوودا نایدەین."

دواتر جەختی لەوە کردەوە کە " دەبێت چاکسازی لە ئۆنروادا بکرێت و وتی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە بەرنامەکەیان دەیگرێتەوە زۆر زیاد لە پێشتر زیادی کردووە و دەبێت ئەو پارەیە زیاد بکرێت کە ئێمە و وڵاتانی دیکە دەیدەین بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی یارمەتی پێویست بگاتە دەستی هەموو ئەو پەنابەرانە."

وتیشی " داوا لە وڵاتانی دیکە دەکەین کاری زیاتر بکەن. پێم وایە ئێمە پێویست ناکات بەخشەری گەورەی هەموو ڕێکخراوێکی جیهانی بین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG