Accessibility links

ئەمەریکا چوار پاتری موشەکی پاتریۆت لە سعودیە دەکشێنێتەوە


سەرچاوەیەکی سەربازی ئەمەریکا بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وتی واشنتن بڕیاریداوە چوار پاتری موشەکی پاتریۆت لەگەڵ تیمەکانیان لە سعودیە بکشێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی واشنتن پێی وایە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کەم بۆتەوە.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی دوای هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە دووان لەو پاترییانە لە سعودیە جێگیرکران و ئێستا لادەبرێن.

هەروەها دوای ئەوەی لە مانگی سێدا گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران موشەکیان ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تاجی کرد لە باکووری بەغداد و دوو سەربازی ئەمەریکی و سەربازێکی بەڕیتانی کوژران، ئەمەریکا دوو پاترییەکەی دیکەی بە هەمان شێوە لە سعودیە جێگیرکرد.

ئاماژەشی بەوەدا ئەمەریکا بەنیاز بوو ئەو دوو پاترییە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەمەریکا بەڵام بەهۆی گرژییەکانەوە لە ناوچەکەدا لە سعودیە هێشتنیەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو " هەمووان دەیانزانی جێگیرکردنی ئەو پاترییانە کاتیە، ئەگەر شتەکان خراپ نەبوون.. شتەکان خراپ نەبوون بۆیە دەبێت ئەو سیستمە بەرگرییە موشەکییە بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەمەریکا. "

گەڕاندنەوەی ئەم پاترییانە بۆ ئەمەریکا مانای وایە تیمەکانیشیان لەگەڵیان دەگەڕێنەوە کە نزیکەی 300 سەرباز دەبن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG