Accessibility links

ئەمەریکا 200 ئامێری هەناسەدان دەدات بە ڕوسیا


ئەمەریکا ڕایگەیاند 200 ئامێری هەناسەدان وەکو یارمەتی دەدات بە ڕوسیا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەش چەند هەفتەیەکی کەم لەوەی مۆسکۆ کۆمەڵێک کەلوپەلی تەندروستی هاوشێوەی نارد بۆ ئەمەریکا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ ئەم یارمەتیەی ئەمەریکای بۆ ڕوسیا ئاشکرا کرد و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی بڵاوکردۆتەوە کە ئاڵای ئەمەریکای لەسەرە و کۆمەڵێک سندووقی تێدایە لۆگۆی دەزگایەکی ئەمەریکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیان پێوەیە.

پەمپێیۆ لە تویتەر نوسیویەتی " 200 ئامێری هەناسەدانی ئەمەریکیمان بە گەلی ڕوسیا بەخشیوە وەکو یارمەتیەک لە بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-19 دا." ئەوەشی خستەڕوو " زیاتر لە 15 هەزار ئامێری هەناسەدانمان بۆ زیاتر لە 60 وڵات ناردووە و پێشەنگین لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتا جیهانیەدا."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG