Accessibility links

واشنتن هەزاران سەرباز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی واشنتن نزیکەی 3000 سەربازی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە وەکو ڕێوشوێنێکی ئامادەباشی لەنێوەندی زیادبوونی هەڕەشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.

ئێران بەڵێنیدا تۆڵە لە ئەمەریکا بسەنێتەوە دوای ئەوەی ئەمەریکا لە هێرشێکی ئاسمانیدا قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی لە بەغداد کوشت.

ئەم هێرشەی ئەمەریکاش کە سەرۆک ترامپ فەرمانی پێکرد مەترسییەکانی هەڵگیرسانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاتر دەکات.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی لیوای هێزی کاردانەوەی خێرا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکەنەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " لیواکە دەگوازرێتەوە بۆ کوەیت وەکو ڕێوشوێنێکی ئامادەباشی کە بتوانێت بەخێرای و بەگونجاوی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک بداتەوە بۆ سەر ئەمەریکییەکان و هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە دووبارە پێکهێنانەوەی هێزێکی یەدەگ."

لە ماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیدا نزیکەی 750 سەربازی ئەمەریکی ڕەوانەی کوەیت کراون، ئەم هێزانەشی ئێستا بڵاودەکرێنەوە زیاد دەکرێن بۆ سەر ئەو هێزانە. هەر لیوایەک لە نزیکەی 3500 سەرباز پێکدێت.

کاربەدەستێکی ئەمەریکی بە ڕۆیتەرزی وت دەکرێت هەزاران سەربازی دیکە ڕەوانەی ناوچەکە بکرێن.

لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردووەوە ئەمەریکا نزیکەی 14 هەزار سەربازی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەر

XS
SM
MD
LG